سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو
9 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی نێوانیان هەر یەک له سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق له کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو. لەو کۆنگره رۆژنامەنووسیەدا لەبارەی پرسەکانی نەوت و گاز، مادەی١٤٠، هێزی پێشمەرگە، بەپارێزگا بوونی هەڵەبجه و چەند تەوەرێکی دیکه قسەیان کرد.

لەبارەی هێزی پێشمەرگ و گرێبەسته نەوتییەکان، \"نوری مالیکی\"" سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوه کرد که ئەو کێشانەی ئێستا هەن، ئەگەر ئێستاش نەگەینه چارەسەرێک، هەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ چارەسەریی کێشەکان، سەربارەت به هێزی پێشمەرگەش مالیکی گوتی: \""هێزی پێشمەرگه هیچ گرفتێکی نییه و به رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان قسەی زیاتری لەسەر دەکرێت.\""

لەبارەی سەردانەکەی نوری مالیکی بۆ هەرێمی کوردستان، \""مەسعود بارزانی\"" وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و هیوای خواست ئەو سەردانه ببێته مایەی پێشکەوتنی بارودۆخی سیاسی عێراق و چارەسەیی کێشەکان.

سەرۆکی هەرێم هەروەها هیوای خواست: له جیاتی سەرهەڵدانی کێشەی دیکه و هەموومان بگەڕێینەوه بۆ دەستوور که چارەسەریی هەموو کێشەکانی دیاری کردووه، ئەو لێژنانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا پێکهێندراون، کاراتر کاروبارەکانیان رایی بکەن به مەبەستی بنبڕ کردنی کێشەکان.

سەربارەت به پارێزگا بوونی هەڵەبجەشس، مالکی گوتی: هەڵەبجه وەک شارێک قوربانییەکی زۆری داوه بۆیه خەڵکی ئەو دەڤەره شایانی ئەوەن که قەرەبوویەکی مادی و مەعنەویی بەرچاو بکرێنەوه و من و کابینەکەم هیچ رێگرییەکمان نییه لەبەردەم بەپارێزگا بوونی هەڵەبجه.

سەبارەت به سەرژمێریی گشتیی عێڕاق و سنووری پارێزگاکانی عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: یاسای سنووری پارێزگاکانی عێراقی له پەرلەمان پەسەند کراوه و لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقیش ئیمزا کراوه و هاوکات لەگەڵ ئەوەش، رێوشوێنەکانی سازدانی سرەژمێری، کاری وردی بۆ دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆنگره رۆژنامەونووسییەکادا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا، ئامادەیه بەمەبەستی چارەسەریی کێشەکان سەردانی بەغدا بکات و نوری مالکیش بانگهێشت بکات بۆ هەرێمی کوردستان نەک هەر سەردانی هەولێر، بەڵکو سەردانی هەموو ناوچەکانی کوردستان بکات."
Top