په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی كۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردنه‌كان ده‌داته‌وه
راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان روونیكرده‌وه: كه د. حه‌سه‌ن محمد سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌مرۆ نووسراوێكى فه‌رمى ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى بالاَى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌كان كردوه كه به ژماره 4/3/1823 له 9/ حوزه‌یران/2013 ده‌رچووه، تیایدا داواى كردووه زانیارى له‌باره‌ى پرسیارى هه‌ندیك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بخه‌نه‌روو ده‌رباره‌ى راستى زیادبوونى رێژه‌ى دانیشتوانى پارێزگاكانى سلیمانى وهه‌ولیر و دهۆك له‌وه‌تاى هه‌لبژاردنه‌كانى سالى 2009، كه‌ئایا هیچ زیادبوون وگۆرانێكى نایاسایى رووویداوه، كه‌كاریگه‌ری كردبێته سه‌ر تۆمارى ده‌نگده‌ران وه‌ك: دووباره بوونه‌وه‌ى ناوى ده‌نگده‌ران، یا ئاماژه نه‌كردن به‌حاله‌تى مردووه‌كان، یا هه‌ر جنسیه‌پێدانێكى نایاسایى .
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وتى: له‌نووسراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان داواى له كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردنه‌كان كردووه،گه‌ر هه‌ر حاله‌تێكى له‌و جۆره‌تان به‌رچاو كه‌وتووه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه و به‌زووترین كاتیش وه‌لاممان بده‌نه‌وه.
