رێگەی كەركوك شۆفێرێك گیان لەدەستدەدات و 6 كەسی تریش بریندار دەبن
عەمید عومەر جەعفەر بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی 8-6 لەسەر رێگەی كەركوك – داقوق، لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گیانی لەدەستداو شەش سەرنشینیش برینداربوون.
ناوبراو وتیشی: بریندارەكان رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی كەركوك كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
- PUKmedia
