لەسلێمانی کەم ئەندامان هەڕەشەی دەنگ نەدان دەکەن

لەسلێمانی کەم ئەندامان هەڕەشەی دەنگ نەدان دەکەن
9 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی ژمارەیەک لەڕێکخراوەکانی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بەبەشداری ئەندامەکانیان لە بارەگای یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستانەوە بۆ شەقامی سالم خۆپیشاندانێکیان ساز کرد و لەوێش داواکاریەکانیان بۆ خەڵک و لایەنە پەیوەندارەکان خوێندەوە.

سەرۆکی مەڵبەندی گشتی سلێمانی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان، عومەر کەریم، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی:\"بەهۆی ئەوەی هیچ داواکاریەکمان جێبەجێ نەکراوە، ئەمڕۆ بڕیارماندا ڕەش بپۆشین و خۆپیشاندانێک ساز بکەن تاکو خەڵکی کوردستان ئاگاداربێت کە داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکراون\"".

عومەر کەریم، گوتی:\""ئەگەر بێت و داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکرێت ئەوا بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان ناکەین کە بڕیار وایە لەکۆتای مانگی ئەیلول بەڕێوە بچێت\"".

سەرۆکی مەڵبەندی گشتی سلێمانی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان، هەوەها گوتی:\""سەرجەم داوکاریەکانی ئێمە لە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان خۆی دەبینێتەوە. حکومەتیش سەرەڕای بەڵێنەکانی بۆ جێبەجێ‌کردنی یاساکە بەڵام تاکو ئێستا ئەم یاسایەی جێبەجێ نەکردووە\""."
Top