توێژینه‌وه‌یه‌ك ناوچه‌كانی فره ژیانی سه‌ره‌كی له عێراق دیاری ده‌كات
رێكخراوی سروشتی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقی هه‌ستاوه به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زانستی گرنگ، سروشتی عێراق رێكخراوێكی ناحكومیه ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار عه‌زام عه‌لوش كه هاووڵاتییه‌كی عێراقییه دامه‌زراوه.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕ، تا ئێستاش عێراق ناوچه‌ی سروشتی جوان و چیا و بیابان و مێرگی سه‌رنجڕاكێش و رووبار و هۆری هه‌یه، له ساڵی 2005 كار‌و چالاكی و توێژینه‌وه له‌و ناوچانه ئه‌نجامدراوه سه‌ره‌تا له باشووری عێراق، دواتر به‌رفراوان بوون و چه‌ندین ناوچه‌ی له ناوه‌ڕاست و باكووریشی گرته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه ئانا باتشمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كان له رێكخراوی سروشتی عێراق وتی: سه‌ردانی 111 ناوچه‌مان كرد كه زۆریان له‌رووی قه‌باره‌وه زۆر گه‌وره بوون و له لقه ناوچه‌ی دیكه پێكده‌هات و هه‌ندێكی دیكه‌یان ناوچه‌ی تاك بوون بۆ رووپێو و دۆزینه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونمان له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانه دوای چه‌ندین ساڵ، بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئێمه پێویستییه‌كی زۆرمان به دیاریكردن و پێڕه‌و كردنی پێوه‌ره جیهانییه‌كانه بۆ دۆزینه‌وه و چاودێری كردنی ناوچه سروشتیه‌كان له عێراق كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرنگییه‌كی زۆریان هه‌یه به‌هۆی بوونی ئه‌و فره ژیانه بێ وێنه‌یه تێیدا، زانایان جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌ڕان كرده‌وه له‌و ناوچانه‌ی چه‌ندین جۆری گیانه‌وه‌ر و رووه‌كی تێدایه كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، یه‌كێكی دیكه له‌و پێوه‌رانه‌ی كه جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه بریتییه له زانینی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ناوچانه گرنگن بۆ جۆره‌ها ئاژه‌ڵی كۆچ كردوو به‌تایبه‌تی باڵنده‌كان، و ئایا ئه‌م ناوچانه‌ش له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی نه‌مان دانیان ده‌وڵه‌مه‌ندن به بوونی جۆره‌ها ئاژه‌ڵ و رووه‌ك تێیدا.
تا ئێستا له عێراق هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه به قوڵی ئه‌نجام نه‌دراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره زۆر جار پڕ بوو له مه‌ترسی.
له‌م باره‌یه‌وه خاتوو باتشمان رایگه‌یاند كه تیمی توێژینه‌وه‌كه جارێك ته‌قه‌ی لێكرا ، هه‌روه‌ها جارێكیان ئه‌ندامێكی تیمه‌كه رفێندرا، به‌ڵام هه‌موویان سه‌لامه‌ت بوون و ئێستا زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌نجامدراون و (سروشتی عێراق) له‌گه‌ڵ به‌ناوبانگترین شاره‌زایانی جیهان له بواری ناوچه پارێزراو سروشتیه‌كان كار ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی له كتێبێك به‌ناوی (رێبه‌ری ناوچه سه‌ره‌كییه‌كانی فره ژیانی له عێراق).
باتشمان زیاتر وتی: له 80-90% ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ردانمان كردن پێوه‌ره پێویسته‌كانی تێدا به‌دی ده‌كرێت) له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی چالاكییه زانستیه‌كانیش هه‌نگاوی داهاتووی پڕۆژه‌كه بریتی ده‌بێت له هه‌وڵدان بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه پارێزگاری لێكردنیان به‌شێوه‌یه‌ك پراكتیكی.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌كارده‌هێنرێن بۆ ناساندنی فره ژیانی بێ وێنه له عێراق و رێكخراوه‌كه هیواخوازه له كۆتایی ئه‌م ساڵدا توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه و بۆ به‌دیهاتنی ئه‌مه‌ش پشت به‌و هاوكاری ده‌به‌ستێت كه به‌رنامه‌ی به‌خشینه‌كانی فۆرد بۆ پاراستنی ژینگه، له‌م باره‌یه‌وه باتشمان رایگه‌یاند كه له ساڵی 2012 به‌رنامه‌ی فۆرد بڕی10,500 دۆلاری پێشكه‌ش به رێكخراوه‌كه كرد و زۆریش گرنگ بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه و له‌م باره‌یه‌وه وتی: ئه‌م به‌خشینه‌ی یارمه‌تییه‌كی زۆری داین و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه نه‌مانده‌توانی ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ین و ئێستا بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه جارێكی دیكه‌یش داوای یارمه‌تی له به‌رنامه‌ی ناوبراو بكه‌ین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (سروشتی عێراق) رێكخراوێكی ناحكومیه بۆیه هه‌میشه رووبه‌رووی ئاسته‌نگ ده‌بینه‌وه له‌به‌ر تێنه‌گه‌یشتن له ماهیه‌تی رێكخراوی نا حكومی.
رێكخراوی (سروشتی عێراق) یه‌كێكه له‌و لایانه‌ی كه له ساڵی 2012 بڕی زیاتر له 100 هه‌زار دۆلاری له به‌رنامه‌ی فۆرد وه‌رگرت كه له ساڵی 2000ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له‌و كاته‌وه نزیكه‌ی 1.3 ملیۆن دۆلاری پێشكه‌ش به رێكخراو و ده‌سته‌كانی ژینگه كردووه له ناوچه‌كه و ئێستاش كراوه‌یه بۆ به‌شداریكردن له ئیماراتی عه‌ره‌بی و به‌حرێن وكوێت و سولتان نشینی عومان و قه‌ته‌ر و شانشینی سعودیه و لوبنان و ئوردن و عێراق،.
بۆیه ئه‌و كه‌س و رێكخراوانه‌ی له بواری فێربوونی ژینگه‌یی و پاراستنی ژینگه و ئه‌ندازیاری پاراستنی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و و پاراستنی ژینگه‌ی سروشتی له ناوچه‌كه ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌رنامه‌ی ناوبراو له‌رێگای په‌یجی فۆردی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر تۆڕی فایسبوك (www.facebook.com/FordMiddleEast) و دوایین كات بۆ پێشكه‌ش كردنی داواكارییه‌كان 1ی یۆلیۆی 2013 یه، بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی www.me.ford.com یان www.facebook.com/fordmiddleeast بكه‌ن یان ئیمێل بنێرن بۆ : fmegrant@ford.com.
