بریاره 6 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له گه‌رمیان دروست بكرێت
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری ته‌كنیكی، یونس ئه‌حمه‌د، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند ؛ئیداره‌ی گه‌رمیان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی بۆ پرۆژه‌كانی داهاتوو، به‌پێی ئه‌و رێنمایی و یاسایانه‌ی كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت به نیشته‌جێبوون له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان جێبه‌جێ بكرێن.
وتیشی، ئامانج له پرۆژه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه بتوانن كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له گه‌رمیان و گرانیی نرخی زه‌وی و خانوو له شاری كه‌لار به‌تایبه‌تی، تا ڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه داواكاری بۆ دروستكردنی 3 پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون كه خۆی له 6 هه‌زار یه‌كه ده‌بینێته‌وه، به نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه و له ئێستاشدا چاوه‌ڕێی ڕێنمایی ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی پرۆژه‌كان و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
