کۆمەڵی ئیسلامی: ئۆپۆزسیۆن یەکلایی نەبۆتەوه که کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم هەبێت یان نا
\"عه‌بدولستار مه‌جدی\"" ئه‌ندامی مەکتهبی سیاسیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان به رادیۆ و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: \""ئێمه گرفتمان له‌گه‌ڵ خودی مه‌سعود بارزانی نییه وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌ڵکو گرفتمان له‌گه‌ڵ سیسته‌م هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان که ئایا په‌رله‌مانییه یان سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌سته به ده‌ستووره‌وه و بوونی ده‌ستوریش به زه‌روره‌ت ده‌زانین بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام به پێویستی ده‌زانین بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و سازانی نیشتمانیی له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وکات بخرێته راپرسییه‌وه.\""
مەجدی گوتی: \""گه‌ر ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، مه‌سعود بارزانی بۆی هه‌یه خۆی کاندید بکاته‌وه و هیچ که‌س و لایه‌نێکیش ناتوانێت رێگریی لێبکات.\""
"
