سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان فراكسیونی پارتی كرد

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان فراكسیونی پارتی كرد
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە بارەگای مەكتەبی سیاسی هەڤاڵ فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان فراكسیونی پارتی بە ئامادە بوونی هەڤاڵان مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و رەمزی شعبان و خسرۆ گۆران ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كرد .

لەم كۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی و رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی باس كرا.

هەروەها گفتوگۆی تێرو تەسەل سەبارەت بە رووداوە سیاسییەكان و پێداویستیەكانی كۆمەڵگای كوردستانی لە روانگەی خوێندنەوەی قۆناغی كۆمەڵایەتی و ئاست و رادەی پێشكەوتنەكان ئەنجام درا.
Top