سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی دەكات
خوشكی بەڕێزم خاتوو گوڵتەن كشاناك هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم پێگەییشت. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیم بە ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان ڕادەگەیێنم هیوادارم دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دڵۆڤانیی خۆی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
8ـی 6ـی 2013
