سبەینێ لەسلێمانی کەم ئەندامان ڕەش دەپۆشن

سبەینێ لەسلێمانی کەم ئەندامان ڕەش دەپۆشن
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- تاکو ئێستا داواکارییەکانی کەم ئەندامانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە، وەکو نارەزایەتی دەڕبڕینیش سبەینێ سەرجەم کەم ئەندامانی شاری سلێمانی ڕەش دەپۆشن.

سەرۆکی مەڵبەندی گشتی سلێمانی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان،عومەر کەریم، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گوتی:\"بەهۆی ئەوەی تا ئێستا یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ نەکراوە، ئێمە سبەینێ وەکو سەرجەم کەم ئەندامان لەشاری سلێمانی ڕەش دەپۆشین\"".
عومەر کەریم، گوتی:\""لەکاتێکدا کەپێشتر چەندین بەڵێنیان پێداوین و چەندین جار کۆبونەوەمان لەگەڵ بەپرسەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە، بەڵام وەک ئاشکرایە لای گشت لایەک هێشتا بەڵێنەکان مەرەکەبی سە کاغەزن و هیچیان جێبەجێ نەکراوە\"".
سەرۆکی مەڵبەندی گشتی سلێمانی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان ڕاشیگەیاند:\""سبەینێ لەگەڵ ئەوەی سەرجەم کەم ئەندامان ڕەش دەپۆشن هاوکات لەڕێوڕەسمێکدا داواکاری و مافەکانیشمان بۆ گۆڕستان دەبەین\""."
Top