كوردانی باكور دوای 30 ساڵ تەرحیل كردن: دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتەكەم

كوردانی باكور دوای 30 ساڵ تەرحیل كردن: دەگەڕێمەوە بۆ وڵاتەكەم
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە ماوەی 30 ساڵەی رابردوودا بە هۆی شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا ژمارەیەكی زۆر لە گوندەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ لە لایەن سوپایەوە چۆڵ كران و دانیشتوانی ئەم گوندانە ناچاركران لە رۆژئاوای توركیا یا لە نێو شارە گەورەكاندا نیشتەجێ ببن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاوی كردووەتەوە كە دوای 20 ساڵ بۆ یەكەمینجار یەكەمین و گەورەترین هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ گوند دەستی پێكرد و رۆژی پێنج شەممە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە دانیشتوانی گوندەكانی پارێزگای دەرسیم گەڕانەوە بۆ زەیدی خۆیان.

هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ گوند دوای دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەستی پێكردووە و حكوومەتیش هاوكاری و ئاسانكاری بۆ ئەو خانەوادانە دەكات كە دەیانەوێ بگەڕینەوە بۆ گوندی خۆیان.
Top