وەفدەکەی بەدەپە دوای گەڕانەوەیان لە دورگەی ئیمرالی کۆنفرانسێکی رۆژنامەیی ئەنجامدەدەن

وەفدەکەی بەدەپە دوای گەڕانەوەیان لە دورگەی ئیمرالی کۆنفرانسێکی رۆژنامەیی ئەنجامدەدەن
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوای گەرانەوەی وەفدەکەی بەدەپە لە ئیمراڵی، سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی BDPو پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی BDP، لە ئەستەنبوڵ کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا، تێیدا دەمیرتاش رایگەیاند: بارودۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان باشەو جەختیشی کردۆتەوە قۆناغی چارەسەری ئاشتی بەدەستپێشخەری ئەو پێشکەوتووەو راشیگەیاندووە کە دەبێت حکومەتیش بەرپرسیاری خۆی بەجێبێنێت و ئەو دەرفەتە باش بنرخێنێت. ھاوکات ئۆجالان خۆپیشاندانەکانی ئەستەنبولی بەرزنرخاندووە. لەوبارەیەوە ئۆجالان رایگەیاندووە کە، بەرخۆدانی تەقسیم و واتادار دەبینم و ستایشی دەکەم، ھەڵبەت ئەم دۆخە شکانێکی سیاسی نوێی خوڵقاندووە. دەبێت لایەنە دیموکرات، شۆڕشگێڕ، نیشتمانپەروەرو پێشکەوتنخوازەکانی تورکیا رێگە نەدەن ئەم جوڵانەوەیە بکەوێتە ژێر سێبەری نەژادپەرست و کودەتاگەراکانەوە.
Top