سلێمانی.. ١٧٣٩ شوێن بەھۆی بەفیرۆِدانی ئاوەوە سزا دەدرێن

سلێمانی.. ١٧٣٩ شوێن بەھۆی بەفیرۆِدانی ئاوەوە سزا دەدرێن
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بەھۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوەوە، تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، تەنیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵ دا، ١٧٣٩ شوێنی جیاواز لە ماڵ و دوکان و شوێنە گشتییەکانیان سزا داوە.
لەوبارەیەوە لێپرسراوی ھۆبەی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند: بەبڕی (١٣) ملیۆن و (١٥٥) ھەزار دینار سزای ئەو شوێنانەیان داوە کە ئاوی خواردنەوەیان بەفیڕۆ داوە لەگەڵ بەردەوامی ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان بەرامبەر بەبایەخی ئاوی خواردنەوەو مەترسییەکانی بەردەمی لە بەفیرۆدانی، بەڵام ژمارەیەک ھاووڵاتی بێگوێدانە بەرژەوەندی گشتی ئاوی خواردنەوە بەچەندین شێواز بەفیرۆی دەدەن.
Top