تەنها دوێنێ 20 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌سلێمانی ڕویانداوه
ملازمی مافپه‌روه‌ر (ڕێكان جه‌مال مه‌حمود) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی به رادیۆی ناوخۆی ڕاگه‌یاندووە، له‌گوندو شاروشارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی بهقامقامیهتی قه‌زای ناوه‌ندیشه‌وه، (20) حاڵه‌تی ئاگر كه‌وتنه‌وه تۆماركراوه.
ڕێكان جه‌مال وتی:\"سه‌رجه‌م ئه‌و ڕووداوانه‌دا هیچ زیانی گیانیان به‌دواوه‌وه نه‌بووه‌و زۆرینه‌ی ئاگركهوتنهوهكانیش سووتانی پوش‌و پاوان بوون\"".
له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانهشدا بنكه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه جیاجیاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌ستاون به‌كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كان، زۆرینه‌ی ئاگركهوتنهوهكانیش به‌ده‌ستی هاوڵاتیان خۆیان بوون، كه ویستویانه پوش‌و پاوانه‌كان له‌ناوبه‌رن به‌هۆی بوونی مێرووی زیانبه‌خش له‌ناویاندا.
"
