پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌ركوك به‌هه‌ڵه خۆى ده‌كوژێ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و به (باس نیوز)ى ڕاگه‌یاند پێشمه‌رگه‌كه ناوى ئیبراهیم حسێن قادره و له كاتى ده‌وامى ئاسایی‌دا ده‌ستكارى چه‌كه‌كه‌ى كردووه و به هه‌ڵه فیشه‌كێك له ده‌ستى ده‌رچووه و به‌ر خۆى كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشى دواى ڕووداوه‌كه ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌ركوك كراوه.
