یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێكی توند ئاڕاستەی گۆڕان دەكات

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێكی توند ئاڕاستەی گۆڕان دەكات
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە وەڵامی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆران ئۆفیسی فەرمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە توندی وەڵامی ئەو پرسە دەداتەوە کە پێیان وایە راگەیاندنی گۆران دەئاشێنێ و شتەکان چەواشە دەکات و دەڵێن : پێمان وابوو بەرپرسانی ئەو لایەنە رۆژێك بەرپرسانی راگەیاندنەكانیان لەو هەموو درۆ و راپۆرت و هەواڵەناڕاست و چەواشەكارییانەی لە دژی یەكێتی دەیكەن هوشیار دەكەنەوە. ئەوەی لە خوارەوە هاتووە وەڵامی ئەو راگەیاندنەیە کە بانگەشەی کرانەوە و راستی گوتن دەکات.

ماوەیەكە كەناڵی كەی ئێن ئێن و سایتی سبەی، كە دوو كەناڵە رەسمیەكەی گۆڕانن، بێ گوێدانە هیچ پێوەرو ئیتیكێكی رۆژنامەنووسی، قسە لە دژی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی هەڵدەبەستن. لە كاتێكدا ئێمە و هەڤاڵانیشمان لە هەموو ئاستەكاندا و رای گشتی كوردستانیش لە نیەتی راگەیاندنی گۆڕان باش تێ دەگەین كە مەبەستیان لەو هێرشە ناڕەواو داتاشینانە چیە، بەڵام پێمان وابوو بەرپرسانی ئەو لایەنە رۆژێك بەرپرسانی راگەیاندنەكانیان لەو هەموو درۆ و راپۆرت و هەواڵەناڕاست و چەواشەكارییانەی لە دژی یەكێتی دەیكەن هوشیار دەكەنەوە، بەڵام بە داخەوە دواجار بۆمان روون بووەوە كە ئەوەی ئەو كەناڵە دەیكەن كارێكی سیستماتیك و بڕیار لێدراوە، بۆیە ئێتر ناچارین كە درۆكانیان ئاشكرا بكەین و راستیەكان بۆ رای گشتی روون بكەینەوە.

لە بەشێکی دیکەی رونکردنەوەکەی یەکێتی هاتووە: دوا داتاشین و درۆسازی سایتی سبەی لەو هەواڵەدا هاتووە كە لەسەر راگەیەندراوی كۆبوونەوەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بنیاتیان ناوە، بەڵام لە پێشەكییەكەیدا دەڵێ گوایە ((یەكێتی لەلای پارتی بە هەموو مەرجەكانی پارتی رازییە، لەبەردەم جەماوەرەكەشی داوای هەمواری دەستوور و گەڕانەوەی دەكات بۆ پەرلەمان)). هاوكات كە پرسی راپرسی لەسەر دەستووریش هێنرایە ئاراوە، یەكێتی جارێكی دیكەش تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەموو ئەو باس و بابەتانەی پەیوەستن بە دەستوورەوە دەبێ لەڕێی سازانی نیشتمانییەوە یەكلابكرێنەوە.

لەبارەی دووجۆر وتاری و دوور جۆر قسەکردن وتەبێژە فەرمییەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەها باسی کارەکانی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات: جگە لەمە دەبێ راگەیاندنی گۆڕان ئەو راستیە لانی كەم لە جەماوەرەكەی خۆی نەشارێتەوە، كە ئەوە ئەوانن دوو جۆر قسە دەكەن، لە لایێكەوە لەگەڵ سازان ناسازێن و بەردەوام لە تەلەفزیۆن و سایتەكان و بگرە لێدوانی هێندێ لەبەرپرسانیشدا كە باس دێتەسەر مەسەلەی هەموار كردنەوەی دەستوور، خۆیان لەو هاوڕابوونەی كۆبوونەوەی دەباشان ئەدزنەوە كە بەڕوونی تیایدا هاتووە دەبێ هەمواركردنەوەی دەستوور تەوافوقی لەسەر هەبێ، لەكاتێكدا لەلایەن حزبەكەیانەوە ئیمزاكراوە.
Top