سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و باری ئاساییش و گوزەرانی هاووڵاتیانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ. لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕالی تاوتوێ كرا و هەردوو لا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە كار بەو بنەما سەرەكییانە بكرێت كە عێراقی نوێی لەسەر بنیاد نراوە و بە پێویستیشیان زانی داواكاریی هاووڵاتیان بۆ سەقامگیری و دووركەوتنەوە لە توندوتیژی ڕەچاو بكرێن.
