جارێكی دیكه واده‌ی تۆماری قه‌واره سیاسییه‌كان درێژ كرایه‌وه
سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌كه‌یه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه بۆجاری دووه‌م دوای كرانه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماری قه‌واره سیاسییه‌كان، واده‌ی ئه‌و تۆماره درێژ ده‌كاته‌وه و له 6 تا 10ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر له هه‌مان ڕاگه‌یه‌ندراودا ڕوون كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌و تۆماره درێژ كراوه‌ته‌وه بۆیه واده‌ی ده‌ستپێكی هاوپه‌یمانیی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ 13ی ئه‌م مانگه دواخرا. به هه‌مان شێوه‌ش واده‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و تۆماری چاودێرانی هه‌ڵبژاردن و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش درێژ كرایه‌وه.
