لە سلێمانی بەتۆمەتی کێشان و بازرگانی کردن بە مادەی ھۆشبەرەوە پێنج کەس سزادەدرێن

لە سلێمانی بەتۆمەتی کێشان و بازرگانی کردن بە مادەی ھۆشبەرەوە پێنج کەس سزادەدرێن
6 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دادگای تاوانەکانی سلێمانی پێنج کەس سزا دەدات کە پێشتر بەتۆمەتی کێشان و بازرگانی کردن بە مادەی ھۆشبەرەوە لە لایەن ئاسایشەوه‌ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرابوون.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی پەیامنێر نێردراوە تێیدا ھاتووە :\" ھەریەک لەم تاوانبارانەی لای خوارەوە، بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنەکەیاندا بڕێک مادەی ھۆشبەر یان پێگیرا ، پاش ئەوەی دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی کرا بەمەبەستی دادگایی کردنیان، لە لایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە و بەپێی مادەی (١٤/ مخدرات ) سزادران بە زیندانیکردن بەم شێوەیەی خوارەوە.
١- زیندانیکردن بــۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو و غەرامەکردنی بەبڕی ١٥٠ ھەزار دینار بۆ تاوانبار (محەمەد عەلی محەمەد یار) لە دایک بووی ساڵی ١٩٧١ سنە، بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک مەوادی ھۆشبەری پێگیراوە.
٢ - زیندانیکردن بــۆماوەی یەک ساڵ و نیو و غەرامەکردنی بەبڕی ١٥٠ ھەزار دینار بۆ تاوانبار (جیھانگیر عەلی عەباس) لە دایک بووی ساڵی ١٩٦٦ کرماشان بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک (حەبی) پێگیراوە.
٣- زیندانیکردن بــۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو و غەرامەکردنی بەبڕی ١٥٠ ھەزار دینار بۆ تاوانبار (عەلی قوربان عەلی محەمەد) لە دایک بووی ساڵی ١٩٧١ ھەمەدان بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک مەوادی ھۆشبەری پێگیراوە.
٤- زیندانیکردن بــۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو و غەرامەکردنی بەبڕی ١٥٠ ھەزار دینار بۆ تاوانبار (عەلی ێفالەنگھدار) لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٨ ھەمەدان، بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک مەوادی ھۆشبەری پێگیراوە.

٥- زیندانیکردن بــۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو و غەرامەکردنی بەبڕی ١٥٠ ھەزار دینار بۆ تاوانبار (معراج ئەردەشیر) لە دایکبوی ساڵی ١٩٦٦ تالش، بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بریک مەوادی ھۆشبەری پێگیراوە ."
Top