له گه‌رمیان 11 كه‌س به دراوی ساخته‌وه ده‌ستگیر كران
لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیان، عوسمان عه‌بدلكه‌ریم، تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێگه‌یشت له‌سه‌ر بوونی دراوی ساخته له ناو بازاری شاری كه‌لار، دوێنێ له ناو بازاڕی شاری كه‌لار توانییان چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن به دراوی ساخته‌وه كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆری ناوماڵیان كڕیبوو و برێكی زۆر له‌و پاره ساخته‌یه‌یان ساغ كردبووه‌وه و هه‌روه‌ها بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان له جۆری 5 هه‌زار دیناری پێگیراوه.
مولازم عوسمان وتیشی، له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانیان توانییان ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به‌و دراوه ساخته‌یه‌وه هه‌یه و ئه‌وانیش ژماره‌یان 11 كه‌سه، هه‌شتیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له ناویاندا پێنج ئافره‌ت هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد ئه‌و 11 كه‌سه هه‌موویان كوردن و 10 كه‌سیان دانیشتووی شاری خانه‌قینن و یه‌كێكیان خه‌ڵكی به‌غدایه و له‌لایه‌ن هاولاَتییه‌كه‌ی دانیشتووی به‌غداوه دراوه ساخته‌كه هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه ساغ بكرێته‌وه.
ئاماژه‌شیدا، له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا له ماڵی یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه له شاری خانه‌قین، مۆرێكی ساخته‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین و ژماره‌یه‌ك پسووڵه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویی ئاواره‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئاسایشی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تبارانه به فه‌رمانی دادوه‌ر به پێی مادده‌ی 281 یاسای سزادان، ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
