کەم ئەندامانی کوردستان یادی 17 ساڵەی دامەزراندیان ناکەنەوە

کەم ئەندامانی کوردستان یادی 17 ساڵەی دامەزراندیان ناکەنەوە
6 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بەهۆی جێبەجێ نەکردنی برگە و مادەکانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکانەوە لەلایەن حکومەتی هەرێم، ئەمساڵ کەم ئەندامانی کوردستان لەیادی حەڤدە ساڵەی دامەزراندنیاندا هیچ چالاکیەک ئەنجام نادەن.

سکرتێری یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان، سامان حسێن، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی \"ئەمڕۆ ئێمە وەکو کەم ئەندامان هیچ چالاکیەک ئەنجام نادەین و بۆنەکەش بەرز ڕاناگرین بەهۆی ئەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان جێبەجێ نەکراوە\"".
گوتیشی \""پێمانوایە حکومەتی هەرێم نایەوێت ئەو یاسایە جێبەجێ بکات چونکە ئەگەر نیەتی جێبەجێ کردنی هەبوایە دەبوایە دوای ساڵێک زیاتر جێبەجێی بکردایە\"".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد \""ئێمە کاتێک یادی دامەزراندنی یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان دەکەینەوە کەوا سەرجەم داواکانمان جێبەجێ کرابێت کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لەجێبەجێ کردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان.\"""
Top