یه‌كگرتوو: دره‌نگه بۆ سه‌ردانی مالیكی
نه‌جیب عه‌بدوڵڵا باڵه‌ته‌یى رایگه‌یاند ئه‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران نوورى مالیكى به‌ته‌مایه ئه‌نجامى بدات بۆ هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و چاوپێكه‌وتنى به سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌نگاوێكى ئه‌رێنیه و به‌ئاراسته‌یه‌كى ڕاست ده‌ڕوات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌ڵام ئێسته زۆر دره‌نگه بۆ ئه‌م كاره، وه‌ك ڕوونه ئه‌و دواكه‌وتنه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تى له‌كن مالیكی لاوازه.
عه‌بدوڵڵا زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه كێشه و ئاڵۆزییه‌كان و ئه‌و قه‌یرانانه‌ى عێراق تێى كه‌وتووه ته‌نها به چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ى به‌رپرسه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو پێویستى به‌كارى جیدى هه‌یه و به‌دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ى پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌چێته‌وه نێو خولى داهاتووى په‌رله‌مان.
جێی باسه عه‌لى موسه‌وى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران نوورى مالیكى رایگه‌یاندووه كه دانیشتنى داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له هه‌ولێر ده‌بێت.
-bas
