نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیران نوورى مالیكى بۆ هه‌ولێر ده‌كات
به ناوى خۆم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى له سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدرال به‌ڕێز نوورى مالیكى و سازدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق و ئه‌نجامدانى گفتوگۆى سیاسى له نێوان هه‌ردوو لادا؛ ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م ده‌سپێشخه‌ریه به‌رهه‌مدار بێت و ببێته سه‌ره‌تایه‌كى باش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر.
