نێچیرڤان بارزانى: پاراستنى ژینگه به‌رپرسیاریه‌تیى هه‌مووانه.
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره به هه‌ند وه‌ربگرێ و ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانه؛ هۆشیاریی ژینگه‌پارێزی بڵاو بكه‌نه‌وه له‌پێناو ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها كه‌سانی به‌رپرسی ژینگه له‌ناو داموده‌زگا حكوومییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان و مامۆستایان و پیاوانى به‌ڕێزى ئایینى و ڕۆشنبیر و میدیا و دامه‌زراوه كولتوورییه‌كان، ڕۆڵی كارا بگێڕن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی هۆشیاریی ژینگه‌یی و پاراستنی ژینگه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، چونكه سه‌رخستنی ئه‌م هۆشیارییه، بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و كوردستانیكی پاك له ئه‌نجامدا به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له كاتێكدا زۆر هۆكار بوونه‌ته هۆى پیسبوونى ژینگه و مه‌ترسى له‌سه‌ر گۆى زه‌وى دروست بووه، هه‌رێمى كوردستانیش له ڕه‌وشێكى وادا بێ ئه‌رك و دوور له مه‌ترسی نیه، بۆیه لێره‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ له‌پاڵ ده‌ركردنی یاسا و دروستكردنی فه‌رمانگه ناحكوومییه‌كان و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم، زیاتر جه‌خت له چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕاپه‌راندنی ئه‌رك و كاره‌كان بكاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌سته‌ى ژینگه كار ده‌كات بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه له خزمه‌تى ته‌ندروستیى هاووڵاتیاندا بێت و كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاریى ژینگه‌یى و خستنه‌ڕووى پێشنیار بۆ ده‌ركردنى یاسا و ڕێساى تایبه‌ت به پاكڕاگرتنى ژینگه له هه‌رێمى كوردستان. به‌ڵام ڕاشیگه‌یاند كه گه‌یاندنى ئه‌م په‌یامه ته‌نها له ئه‌ستۆى حكوومه‌تدا نیه، ئه‌م په‌یامه جێبه‌جێ نابێ ئه‌گه‌ر ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان پێكه‌وه به‌شدار نه‌بن، جا چ دامه‌زراوه حكوومیه‌كان بێت، یان كه‌رتى تایبه‌ت، یان هه‌ر تاكێك له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا.
نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌ى به بیر هێنایه‌وه كه له‌وه‌ته‌ى مرۆڤ هه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى ژینگه ده‌كات، ساڵ له‌دواى ساڵیش هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵاتى خۆى زیاتر به‌سه‌ر ژینگه‌دا بسه‌پێنێ، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى زانست و ته‌كنۆڵۆژیا به‌ره‌وپێشه‌وه چوون. ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتنى شارستانى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لایه‌نى باشی هه‌یه، له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ریى خراپیشى له‌سه‌ر ژینگه هه‌بووه، به‌هۆى فڕێدانى پاشماوه‌ى ئه‌تۆمى و كارى كۆمپانیا گه‌وره‌كان، ده‌ریاكان پیس بوون. به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى له ژاپۆن و چه‌كى كیمیایى له كوردستان له ناوه‌ڕاست و كۆتایى سه‌ده‌ى ڕابردوودا، زۆربوونى كارگه و كارخانه‌ى گه‌وره و هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه، جگه له‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى دووچارى ژینگه‌یه‌كى پیس بۆته‌وه، له هه‌مان كاتدا بۆته هۆى له‌ناوبردنى هه‌زاران مرۆڤ و بڵاوبوونه‌وه‌ى جۆره‌ها نه‌خۆشیى ترسناك.
هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه مرۆڤ له هه‌ر كوێیه‌ك بێ، ده‌بێ به‌شدار بێ له پاراستنى ژینگه، به لۆژیك و عه‌قلانی ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ سروشت و ده‌وروبه‌ر و پاكوخاوێنى بكات. ئاگادارى ئه‌و كاره‌ساتانه بێت كه له ئاكامى پشتگوێخستنى ژینگه و پاكڕانه‌گرتنى ژینگه، دووچارى مرۆڤایه‌تى ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: \"ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ له هه‌مووان زیاتر پابه‌ندى پاكڕاگرتنى ژینگه و چۆنیه‌تیى به‌كارهێنانى سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و كه‌م به‌كارهێنانى ئاو بین، چونكه هه‌موومان ده‌زانین كه به چه‌ندین پرۆژه‌ى گه‌وره‌وه ماندوو بووین و به تێچوویه‌كى زۆر، توانیومانه ئاوى خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستاش وه‌كوو پێویست نیه. ژینگه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ژیانی مرۆڤ و هه‌موو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، پاراستنی ژینگه واته پاراستنی ژیانی مرۆڤ\"".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها تیشكى سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌به‌ر گرنگیی ئه‌م بواره، هه‌رێمی كوردستان به‌پێی توانا هه‌وڵی جددی داوه بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌میشه پابه‌ندیى خۆى به ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه و یاساكانی پاراستنی ژینگه دووپات كردۆته‌وه، ئه‌مڕۆش جارێكی تر دووپاتى ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ژینگه و سروشتی جوان و ڕه‌نگینی كوردستان بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: \""ئێمه له هه‌رێمى كوردستان بڕوامان وایه كه ده‌توانین هه‌م پێشكه‌وتنێكى باش و هه‌م ژینگه‌یه‌كى له‌بارمان هه‌بێت. ئێمه ده‌توانین ژیانى خه‌ڵك باشتر بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا ڕێز له جوانیى ژینگه و ده‌وروبه‌ریشمان بگرین. ئێمه ده‌توانین پرۆژه‌كانى وه‌ك ئاو و دروستكردنى ڕێگاوبان ئه‌نجام بده‌ین كه كاریگه‌رى بۆ سه‌ر ژینگه هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌توانین په‌ره به شار و گونده‌كانمان بده‌ین به شێوازێك كه هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان گه‌شه‌پێدان و چۆنیه‌تیى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ سامانى سروشتیماندا، بكه‌ین\"".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌گه‌رچى حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ڕۆڵى كاریگه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان پێویستى به كه‌سانى دیكه‌یه تا به‌رپرسیاریه‌تیى گه‌وره‌ى پاراستنى ژینگه له ئه‌ستۆ بگرن. حكوومه‌ت به‌شى خۆى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵام ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك، یان خانه‌واده‌یه‌ك لێپێچینه‌وه بكات، به‌ڵكوو ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه هى خۆیانه كه ده‌بێ هه‌ڵیبگرن. ده‌بێ هه‌ر تاكێكى كورد، هه‌ر ماڵێكى كورد ده‌رك به‌وه بكات كه مه‌سه‌له‌ى پاراستنى ژینگه ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیه‌تى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه زیاتر گوتى: \""ئێمه له هه‌رێمى كوردستان قوربانیى زۆرمان داوه له پێناو گه‌یشتن به خاك و سه‌روه‌ریى خۆمان، ئێمه سوودمه‌ند بووین له‌و سه‌رچاوه سروشتیانه‌ى كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان هه‌مانه. ده‌مانه‌وێ له ئێوه فێر بین كه چۆن به باشترین شێوه پارێزگارى له سه‌رچاوه سروشتییه‌كان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ پاراستنى خاك و ژینگه‌مان بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو. ئێمه پێویستیمان به ڕاهێنان و ته‌كنه‌لۆجیا و یارمه‌تیى ده‌ره‌كى هه‌یه، به تایبه‌تى یارمه‌تیى UN له‌م بواره‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین نه‌وه‌یه‌ك پێبگه‌یه‌نین كه گرنگى به ژینگه بدات و هه‌وڵ و تواناى خۆى به شێوه‌یه‌كى پیشه‌گه‌ریانه بخاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ى خاك و ژینگه‌مان بۆ نه‌وه‌ى داهاتوو، بپارێزن\"".
له كۆتایی وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ ده‌سته‌ى ژینگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان كار بۆ چه‌ند ئامانجێك بكه‌ن، له‌وانه: به‌ڕێوه‌بردنێكی هه‌ستیارانه‌ی پاشماوه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی مه‌ترسیدار و مادده كیمیاییه‌كان. پاكڕاگرتنی هه‌وا، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌ده‌نگ و فراوانكردنى پانتایى سه‌وزایى، پاراستنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆكان، زیاكردنى به‌نداوه‌كان، ده‌ركردنی یاسا و ڕێنمایى تازه‌ى تایبه‌ت به ژینگه‌پارێزی. هه‌روه‌ها ده‌بێ كار بكه‌ین بۆ ده‌ركردنى یاساى پاراستنى گیانه‌وه‌ره كێوییه‌كان و ناوچه پارێزراوه سروشتییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان زیاد ببن و فراوان بكرێن. ده‌زگاى ژینگه‌پارێزى، چاودێریى كۆمپانیا ئه‌هلى و ده‌زگا حكوومییه‌كان بكات له كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بێت له‌وه‌ى كه مه‌رجه‌كانى پاراستن و گه‌شه‌كردنى ژینگه‌ى تێدا بێت. داواى له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش كرد به‌شێك له داهاتیان بۆ گه‌شه‌پێدان و پاراستنى ژینگه‌ى كوردستان ته‌رخان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: \""ده‌بێ كار بكه‌ین بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زموون و پسپۆڕى له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ و جیهانی ده‌ره‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ژینگه‌پارێزى. وه‌رگێڕانی زانسته ژینگه‌ییه‌كان له بواری یاسای ژینگه و ئه‌ندازیاری و ئابووری و په‌روه‌رده‌یی ژینگه‌یی بۆ سه‌ر زمانی كوردی. دروستكردنی بۆردێكى هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی (په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، ته‌ندروستی، ده‌سته‌ی گشتیی ژینگه، هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان) به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكیی هاوبه‌ش و ده‌ركردنی بنه‌مای گشتی و به‌ئاگابوون له داڕشتنی ستراتیژیه‌ت بۆ ئه‌م بواره بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو\"".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دڵنیایى خۆى نیشان دا به‌وه‌ى كه ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌نجامى باشى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست."
