سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە پەیامێكی ڕاگەیاند

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە پەیامێكی ڕاگەیاند
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە داوا لە هەموو هاووڵاتییە خۆشەویستەكان و دامودەزگەی حكوومی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەم گشت تواناكانیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی وڵات. كوردستان ژینگە و سرووشتێكی جوان و دڵڕفێنی هەیە، ئەركی سەر شانی هەموومانە دەستی پێوە بگرین و لە پیسبوون و شێواندن بپارێزین. پێویستە ژینگەپارێزی ببێتە فەرهەنگ و لە ژیانی هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگەیە ڕەنگ بداتەوە.

ژینگەپارێزی و خاوێنڕاگرتنی سروشت كولتوورێكی شارستانی و مرۆڤدۆستانەیە. ئەو گەلەی بتوانێ ژینگە و سرووشت بپارێزێ دەشتوانێ قۆناغەكانی مەدەنییەت و پێكەوەژیان و ئاشتی بە باشترین شێوە ببڕێت و ئاییندەیەكی گەش چاوەڕوانییەتی.

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
5/6/2013
Top