له ناو بازاری كه‌لار ئۆتۆمبیلێكی مارسیدس دزرا
له‌و باره‌یه‌وه خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه كه وه‌ستای كاشییه، به ناوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د حوسێن، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند ؛نیوه‌ڕۆی دوێنێ له ناو بازاری شاری كه‌لار له نزیك مزگه‌وتی گه‌وره، ئۆتۆمبیلێكه‌م راگرت و به‌مه‌به‌ستی ئیشكردن چوومه ناو بازار. له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا، بینیم ئۆتۆمبیله‌كه‌م كه له جۆری مارسیدسه، مۆدیل 1990 و ره‌نگی نیلییه، دیار نه‌ماوه‌و پاش به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت دزراوه.
لای خۆشیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌لار به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و بازگه‌كان له دزینی ئه‌و ئۆتۆمبیله ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به‌لاَم تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
