له مانگی 5ـدا 22 هاوولاَتی سۆران بوونه‌ته قوربانیی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ
ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی سۆران، ئیبراهیم باڵه‌كی، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ له سنووری هه‌ر چوار شارۆچكه‌كانی مێرگه‌سۆر، سۆران، ڕواندز، چۆمان، 22 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه و به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌وه 20 هاوولاَتی بریندار بوونه و 2 هاوولاَتیش گیانیان له ده‌ست داوه و كه برینی هه‌ندێك له برینداره‌كان سه‌خت بووه.
ئیبراهیم ئاشكراشی كرد، زۆربه‌ی ڕووداوه‌كان له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه بوونه و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێران به ڕێنمایه‌كانی هاتوچۆوه بووه.
