بۆ پشتیوانی كردن له پرۆسه‌ی ئاشتی.. لاوانی باشووری كوردستان سه‌ردانی قه‌ندیل ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ها گوتی: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌یامی لاوانی باشووری كوردستان بۆ پشگیری له پرِۆسه‌ی ئاشتی باكوور‌و هه‌ماهه‌نگی زێتری نێوان لاوانی باكوور‌و باشوور ویه‌كگوتاری نه‌ته‌وه‌یی لاوان و ئامانجه‌كانی كۆنفراسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه به سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه و كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی وڵات پارێز رِاگه‌یه‌نرا.
هه‌ڤاڵ سه‌بری ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌ركردایه‌تی و رِیڤه‌رانی لاوانی وڵاتپارێز وێرِای خۆشحاڵی ده‌ربرِین بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستیه‌ی لاوانی باشور، باسیان له پرِۆسه‌ی ئاشتی و هه‌نگاوه‌كانی و هه‌وڵی ئازادی زیندانیانی سیاسیی و به‌رِێز ئۆجه‌لان كرد.
