ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌به‌خشێته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه خێرخوازییه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی بواری ته‌ندروستی له‌كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌بوونی كه‌موكورِییه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاگاداركرانه‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی 22 قه‌ره‌وێڵه‌و دۆشه‌ك و قه‌ره‌وێڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش و عه‌ره‌بانه‌ی ویل چه‌رخ و سه‌دریه‌و ده‌سته‌وانه به نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
له‌و باره‌یه‌وه شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایگه‌یاند: ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رووه جۆراوجۆره‌كانی ژیانه‌وه خزمه‌ت به هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌ین، ئه‌م هه‌وڵانه‌شمان چه‌ندین بواری (ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و فریاكه‌وتن و ئاواره‌كان و...هتد) گرتۆته‌وه، ئه‌مرِۆش هه‌ڵده‌ستین به دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كی زۆری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، تاكو بتوانین كه‌لێنێكی ته‌ندروستی ئه‌و ده‌ڤه‌ره پرِبكه‌ینه‌وه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئه‌م هاوكارییه‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه كه‌وا له‌بواری ته‌ندروستیدا كه‌موكورِییان له كه‌میی پێداویستییه‌كاندا هه‌یه.
