له کۆڕێکدا هێمن هەورامی دۆخی ئێستای هەرێمی کورستان و عێراق شیكردهوه
سەرەتاش باسی لە گرنگی رۆڵی دەستوور کرد لە بە دیموکراتیزە کردنی کایە گرنگەکانی وڵات رایگەیاند کە بەپێی تێزەکانی دیموکراسی چەند مەرجێکی گرنگ هەن بۆ هێنانەکایەی دیموکراسی لەهەر کۆمەڵگەیەکدا، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە دەبێت دامەزراوەی دەستووری لەو کۆمەڵگایەدا دروست کرابن وە تا دەستوور نەبێت ناتوانرێت ئەو دامەزراوانە دروست بکرێن.
لەبەشێکی تری کۆڕەکەدا هێمن هەورامی باسی لە رۆڵی گرنگی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە بنیات نانی بنەماکانی دیموکراسی و دروستکردنی کیانی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستاندا.
وە رۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی خستەڕوو لە دروستکردنی ژێرخانی ئابووری وڵات و بنەما دەستووری و یاسایەکان و دروستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی ئەوتۆ لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا کە بتوانێ شەخسیەتێکی قانوونی هەبێت، کە ئەمانەش بنەمای دیموکراسی و کیانی نەتەوەییین.
لەبەشێکی کۆرەکەدا هێمن هەورامی باسی لە ئامانج و مەهامی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد وتی کە پارتی تەنها بەرژەوەندی کوردوکودستانی دەوێ هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە کە ئەم هەرێـمی کوردستانەی ئێستا هەیە بەرەو پێشتر بچێت و دڵنیایی زیاتر لەرووی ماف و ئازادی زیاترەوە بەدەست بهێنێت وە رایگەیاند کە پارتی دیموکراتی کوردستان خەمخۆری یەگرتووی ناوماڵی کوردەو خوازیاری باشترین پەیوەندیە لەگەڵ لایەنە سیاسیە کوردیەکان ئەمەش بە ئامانجی بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکان.
