پڕۆژه یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان په‌سندكرا
دانیشتنی ئه‌مڕۆ درێژه‌دان بوو به‌خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، كه‌له‌ماده‌ی شانزه‌یه‌می ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه وه‌ستابوون كه‌له‌ژێر به‌شی چواره‌م (حوكمه گشتییه‌كان)دا بوو و تایبه‌ت بوو به‌دیاریكردنی بڕی ئه‌و تێچووه‌ی كه‌ده‌بێ له‌كاتی داواكردنی زانیاری‌دا بدرێت، دوای داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازه‌كان خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی كرا چونكه پێیان وابوو كه‌ئه‌و ماده‌یه پێویست نییه چونكه سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی ده‌سته فه‌مانبه‌ری حكومه‌تن، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه.
پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پێشنیازی زیادكردنی ماده‌یه‌ك كرا كه‌تایبه‌ت بوو به‌پاراستنی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كه‌زانیاری سه‌باره‌ت به‌سه‌رپێچییه‌كان یاخود ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌دژ به‌و یاسایه ئه‌نجام ده‌درێن، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیدا پێشنیازكرا كه‌ئه‌و ماده‌یه ره‌تبكرێته‌وه، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی نه‌هێناو ماده‌كه مایه‌وه، پاشان دوا داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پێشنیازی زیادكردنی ماده‌یه‌كی تر كرا كه‌تایبه‌ت بوو به‌پێدانی مافی تانه‌دان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌داوای زانیاری ده‌كات به‌ڵام هه‌موو داواكه‌ی یان به‌شێكی ره‌تده‌كرێته‌وه یاخود ماوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی له‌كاتی خۆی تێده‌په‌ڕێت یاخود تێچوویه‌كی زیاد له‌پێویستی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت یاخود له‌و داموده‌زگایه‌دا ئه‌مده‌ست‌و ئه‌و ده‌ستی پێده‌كرێت، دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
ماده‌ی هه‌ژده‌یه‌می ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌تایبه‌ت بوو به‌به‌رپرسیاریه‌تیی سزایی‌و مه‌ده‌نی، دوای گفتوگۆكردنی‌و خستنه‌ڕووی چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیاز له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی نۆزده‌یه‌میش كه‌تایبه‌ت بوو به‌حوكمه‌كانی كۆتایی ، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی كرا‌و خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ پێشنیازه‌كه په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌كانی(20و 21)ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌تایبه‌ت بوون به‌پێویستیی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار‌و كارنه‌كردن به‌هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه‌ناكۆك بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران.
پاشان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامكانی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازی زیادكردنی ماده‌یه‌ك كرا كه‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ پابه‌ند ده‌كات به‌ده‌ركردنی رێنمایی پێویست بۆ كارئاسانیكردنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، دوای گفتوگۆكردنی‌و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی 22ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌تایبه‌ت بوو به‌كاركردن به‌یاساكه دوای 90 رۆژ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه له‌ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیی وه‌قایعی كوردستاندا، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكردنیدا پێشنیازكرا كه‌ماوه‌كه بكرێت به 60 رۆژ به‌ڵام ئه‌م پێشنیازه ده‌نگی پێویستی نه‌هێنان‌و ماده‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شدا هاتبوو خرایه ده‌نگدانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
پاشان كۆی یاساكه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشی له‌هه‌مووان كرد بۆ ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌و هیوای خواست كه‌خزمه‌تی زیاتر به‌هه‌رێمه‌كه بكات له‌ڕووی گه‌یشتن به‌زانیاری‌و شه‌فافیه‌ت‌و نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ، دواتر لیژنه‌ی هاوبه‌ش ویڕای ده‌ستخۆشیكردنیان له‌سه‌رۆكایه‌تیی‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و گه‌یاندنی سوپاس‌و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تی‌و رێكخراوه ناوخۆیی‌و بیانیانه كرد كه‌به‌شداربوون له‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه‌دا‌و هیوایان خواست كه‌یاساكه ببێته هۆی كارئاسانیكردنی زیاتر به‌گه‌یشتن به‌زانیاری‌و بوونی شه‌فافیه‌تی زیاتر‌و نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
