4 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- له‌كاتى هه‌وڵدانى 4 راوچى بۆ كوشتنى بزنه كیویه‌كان له ناو ناوچه‌ى پارێزراوى سروشتى له چیاى شكه‌فتى شانه‌ده‌رله‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى پاراستنى ژینگه ده‌ستگیر كران و چه‌ك و ئامێره‌كانى راو كردنیا ده‌ست به‌سه‌ر كران. له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسى مه‌فره‌زه‌ى باره‌گاى یه‌كه‌ى پێشمه‌رگه‌ى پاراستنى ژینگه‌ى مێرگه‌سۆر پێى راگه‌یاندین: به‌پێى زانیاریه‌كى وورد ئاگادار كراین كه‌وا 4 راوچى له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ڤه‌رى بارزان دزه‌یان كردۆته ناو ناوچه پارێزراوه سروشتیه‌كان له نزیك شانه‌ده‌ر و گه‌لى شكه‌فتىَ و و دواى 3 رۆژ چاودێرى وردى ناوچه‌كه راوچیه‌كان له كاتى هه‌وڵى راوكردن ده‌وره دران و خۆشبه‌ختانه له ته‌قه كردنیان نه‌یان توانى ئاژه‌ڵه كیویه‌كان بكوژن و مه‌فره‌زه‌كه‌مان هه‌ر چواریان ده‌ست به‌سه‌ر كردن و 4 چه‌كى راوكردنى ئاژه‌ڵه‌كان و دواتریش ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌ست به‌سه‌ر كران. راوچیه‌كان ئێستا له ژێر لێكۆلینه‌وه‌دان و پێده‌چێت ئه‌و 4 كه‌سه راوچیى مه‌ترسیدار بن له‌سه‌ر ژینگه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كه. دواى لێكۆلینه‌وه راوچیه‌كان رووبه‌رووى یاسا ده‌كرێنه‌وه.