شه‌ڕ له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا رووده‌دات
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕه ته‌قه له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا روویداوه.
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای توركیا، رایگه‌یاند: دوێنێ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ته‌قه‌یان له پێگه‌یه‌كی سوپای توركیا له نزیك سنووری توركیا- عیراق كردووه و له لایه‌ن كۆپته‌ره‌كانی توركیاشه‌وه ته‌قه له گه‌ریلاكان كراوه.
سوپای توركیا، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند : ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به مه‌به‌ستی ترساندن، ته‌قه‌یان له پێگه‌یه‌كی سوپای توركیا له شاری شیرناخ، خوراووی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆپته‌ره‌كان وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای توركیا، گه‌ریلاكانی (PKK) توانیویانه سه‌ربازێكی توركیا بریندار بكه‌ن.
ئه‌م رووداوه، یه‌كه‌م ته‌قه‌كردنه له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا له دوای كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكان له (8/5/2013)، به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، یه‌كه‌م رووداوی ته‌قه‌كردنه له نێوان هه‌ردوولادا له دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، له (20ی ئازاری 2013) راگرتنی ته‌قه‌ی راگه‌یاند.
پێشتر، سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، كه له‌كاتی ته‌قه‌كردن له گه‌ریلاكان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، ئه‌وا پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه، راده‌گرن.
