حكومەتی هەرێم وادەی هەڵبژادنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد
لە فەرمانەكەدا هاتووە: پاڵپشت بە بڕگەی یەكەم لە ماددەی دەیەم لە یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاو قەزاو ناحیەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەی 21 لە ساڵی 2011، پاش راوێژ لەگەڵ دەستەی گشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیارماندا بەدیاركردنی رۆژی 21/9/2013 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هاوكات لەگەڵ هەردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان.
هەروەها لە فەرمانەكەدا هاتووە: وەزارەت و دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان كاری پێویست ئەنجام دەدەن بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم لە رێگای لێژنە پێكهێندراوەكان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران
