سەلاحەدین دەمیرتاش: دەیانەوێ قۆناغی چارەسەری لە بار بەرن
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردۆتەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش سەرەڕای پشتگیریكردن لە خۆپیشاندانی هێمنانە بۆ پاراستنی سەوزایەتییەكان هاوكات ئاماژەی بەوە كردووە كە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم لە ئارمانجی راستەقینەی خۆیان دوور كەوتوونەتەوە و خراونەتە خزمەتی ئەجەندای جەهەپە و مەهەپەیەوە.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە جەهەپە و مەهەپە نە بۆ پاراستنی دار و سەوزایەتی دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە بەڵكو بۆ لە بار بردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەستیان بەم خۆپیشاندان و نائارامییانە كردووە.
