پردێ - به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ چوار كه‌س بوونه‌ قوربانی

پردێ - به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ چوار كه‌س بوونه‌ قوربانی
3 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی ناحیه‌ی پردێ راگه‌یاند: له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر – كه‌ركووك نزیك گوندی گه‌لۆزی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهه‌ڵگر و هۆندایه‌ك لێكیاندا، به‌ هۆی ئه‌و رووداوه‌ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستداو 3ی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ سه‌رنشینی ناو هۆندایه‌كه‌ بوون.

گوتیشی: پۆلیس قوربانییه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرد و دۆسیه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، به‌ پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كانیش رووداوه‌كه‌ به‌ هۆی خێرا لێخورین و پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ بووه‌.
Top