تا ئێستا سێزده کیانی سیاسیی کوردستانی په‌سه‌ندکراون
\"سه‌ربه‌ست مسته‌فا ئامێدی\"" سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق به په‌یامنێری راگه‌یاند: له 23ی مانگی رابردووه‌وه ده‌رگای تۆمارکردنی کیانه سیاسییه‌کان کراوه‌ته‌وه و تا 4ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئێستاش 13کیانی سیاسی په‌سه‌ندکراون و په‌ڕاوه‌کانیان ره‌وانه‌ی به‌غدا کراوه و له نووسینگه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆکیشه‌وه چه‌ند کیانێکی سیاسیی دیکه تۆمارکراون و تا ئێستا په‌ڕاوی ئه‌وان ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌کراوه.
سه‌رۆکی کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکان روونی کرده‌وه: تا ئێستا روون نییه ئایا پێویست به‌وه ده‌کات که ماوه‌ی تۆماری کیانه سیاسییه‌کان درێژ بکرێته‌وه یان نا.
له لێدوانه‌که‌یدا سه‌ربه‌ست ئامێدی تیشکه خسته‌سه‌ر کاره‌کانیان بۆ هه‌ڵبژاردن له پارێزگاکانی موسڵ و ئه‌نبار و گوتی که به‌رله‌وه‌ی بڕیاری راگرتنی هه‌ڵبژاردن له‌و دوو پارێزگایه ده‌ربچێت ئێمه 70%ی کاره‌کانمان ته‌واو کردبوو به‌ڵام ئێستاکه له هه‌وڵی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌کانین که له پارێزگای موسڵ به‌هۆی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه تا ئێستاکه فه‌رمانبه‌ری پێویست دانه‌مه‌زرێندراون.
له‌باره‌ی کۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له دوا به‌شی قسه‌کانیدا سه‌رۆکی کیمۆسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق گوتی: تا ئێستا ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌رده‌وامه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیش که له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر دراوه ئێمه به فه‌رمی ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه تا وه‌ڵامێک له‌وباره‌یه‌وه بده‌ینه‌وه به‌ڵام تا ئێستاکه‌ش روون نییه."
