پەیامی سەرۆكی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان

پەیامی سەرۆكی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان
لە ڕۆژی جیهانیی منداڵاندا پیرۆزبایی لە منداڵە چاوگەشەكانی كوردستان دەكەم، منداڵان چرای بەردەوامیی ژیان و دواڕۆژی وڵاتن و، ئەوان زیاتر لە هەر توێژێكی دی پێویستیان بە چاودێری و ئاوڕدانەوە هەیە.
داوا لە گشت هاووڵاتییە بەڕێزەكان و حكوومەت و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەم، دژی هەموو ئەو هۆكارانە بوەستنەوە كە دەبنە هۆی بێبەشبوون و ئازاردانی منداڵ و، كار بكرێت بۆئەوەی پەروەردەیەكی باشیان هەبێ و پێداویستییەكانی ژیانێكی باشیان بۆ فەراهەم بكرێت و، لەكاركردن و هەموو شێوازەكانی توندوتیژیدوور بخرێنەوە.
Top