په‌یامى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ رۆژى جیهانى منداڵ
رۆژى جیهانى منداڵان هاوكاته له‌گه‌ڵ بوونى ره‌شنووسى یاساى مافى منداڵ كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كراوه‌و له‌ئێستادا ئه‌م ره‌شنووسه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه بۆ تاوتوێكردن. ئه‌م ره‌شنووسى یاسایه به‌له‌به‌ر چاوگرتنى رێكه‌وتنامه دهولیهكانى تایبه‌ت به‌منداڵ ئاماده‌كراوه. به‌په‌سه‌ندكردنى مافه‌كانى منداڵ له‌هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
كاركردن بۆ دانانى هێڵى گه‌رم كه ژماره‌كه‌ى (116) یه بۆ فریاكه‌وتنى منداڵ یه‌كێك بوو له‌هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تمان كه ئه‌م هێڵه یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ى وه‌ك ئامرازێكى نوێ له كوردستان به‌كاردێت بۆ پاراستنى منداڵ له‌هه‌رجۆره توندوتیژى و كێشه‌یه‌ك كه رووبه‌رووى ده‌بێته‌وه له‌و شوێنه‌ى تیایدا ده‌ژى یان ده‌خوێنێت یان كارده‌كات به په‌یوه‌ندى كردن بههێڵیكى ته‌له‌فۆن به‌خۆرایى. ئه‌م هێڵه له‌ئێستادا له‌پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ست بهكاربووهو له‌سلێمانیش له‌قۆناغى تێست دایه‌و كاریش ده‌كه‌ین بۆ به‌كارخستنى هه‌مان هێڵ له پارێزگاى دهۆك. ئه‌مه جیا له ئاماده‌كردنى سیستمى خێزانى جێگره‌وه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ى بێ سه‌رپه‌رشتن و له‌ژێر زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژى دان. هه‌روه‌ها پێكهێنانى لیژنه‌ى باڵاى پاراستنى مافه‌كانى منداڵ بۆ په‌ره‌پێدانى تواناكانی منداڵ ئه‌م لێژنه‌یه پێكهاته‌یه‌كى یاسایى یه‌و له‌رووى كارگێڕى و دارایى یه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و به‌رپرسیاره‌تى چاودێرى منداڵى له ئه‌ستۆیه له (چه‌وسانه‌وه ، توندوتیژى ، گرژى هه‌ڵسوكه‌وت ، .... هتد ).
منداڵانى كوردستان ... كاتێك باس له‌كاركردنى منداڵ ده‌كرێت به‌پێى رووپێوێك كه له‌ساڵى (2010) ئه‌نجامدراوه به‌مه‌به‌ستى زانینى ژماره‌ى منداڵى ئیشكه‌ر له‌لایه‌ك و هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانى كاركردنیان له‌لایه‌كى تر و به‌راوردكردنى رێژه‌ى منداڵى ئیشكه‌ر له‌گه‌ڵ رووپێوى ساڵى (2007) كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجامدرابوو. ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ى مناڵى ئیشكه‌ر به‌رێژه‌ى 16% كه‌مى كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا راگه‌یاندنى هه‌ڵمه‌تێكى نیشتیمانى ساڵانه بۆ دیارده‌ى منداڵى ئیشكه‌ر و كاریگه‌ریه‌كان و ئاسه‌واره‌كانى له‌سه‌ر منداڵ و كۆمه‌ڵگا، هه‌وڵێكى دیكه بووه بۆ نه‌هێشتنى كار پێكردنى منداڵان . هه‌روه‌ها كاراكردنى سه‌نته‌ره‌كانى پاراستنى منداڵان له‌ته‌واوى شار‌و شارۆچكه‌كان به‌مه‌به‌ستى له‌خۆگرتنى ئه‌م مناڵانه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌نگاوێكى تره. به‌و هیوایه‌ین هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه هاوكاربین بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م دیارده‌یه‌و په‌یره‌وكردنى بنه‌مایه‌كى زانستى بۆ كارپێ نه‌كردنى منداڵ كه‌به‌پێى یاسا كاركردنى منداڵ به‌هه‌موو شێوازه‌كانى قه‌ده‌غه‌یه.
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ بایه‌خدان به‌سه‌رجه‌م تهمهنهكانى منداڵ جگه له‌دایه‌نگه حكومییه‌كان مۆڵه‌تیش ده‌دات به‌كردنه‌وه‌ى دایهنگهى ئه‌هلى، ئه‌ویش له‌پێناو حه‌واندنه‌وه‌ى منداڵان له‌رێگه‌ى ئه‌و دادانهى له‌و دایانگانه كار ده‌كه‌ن كه‌موكوڕى و خزمه‌ت و گه‌شه كردنه‌كانیان وه‌ك منداڵێكى ئاسایى بێت. هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و بودجه‌یه‌ى ساڵانه له‌بودجه‌ى گشتى هه‌رێمى كوردستان بۆى دابینكراوه وه‌زاره‌تمان خزمه‌تگوزارى بۆ په‌یمانگاو خانه‌و سه‌نته‌ر و دایهنگاكان پێشكه‌ش ده‌كات. به‌هه‌مان شێوه له‌ڕێگاى په‌یمانگاكانى (هیواى نابیستان و ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ى مێشك و رووناكى نابینایان و هانا بۆ شیاندنى كه‌مئه‌ندامان) په‌روه‌رده‌و فێركردن و شیاندن ئاراسته‌ى منداڵى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌كات.
له‌كۆتایدا به‌بۆنه‌ى 1/6 رۆژى جیهانى منداڵان ئه‌مساڵ به‌چه‌ندین چالاكى جۆراو جۆر له‌شارو شارۆچكه‌كاندا ئه‌م یاده به‌به‌رزى ده‌كرێته‌وه‌و خانه‌و سه‌نته‌رو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى وه‌زاره‌ت به‌مه‌راسیم و چالاكى هونه‌رى و میوزیك و گۆرانى و توانا‌و به‌هره‌كانیان له‌م رۆژه‌دا دهخهنهر ِروو.
پیرۆزبێتت1/6 رۆژى جیهانى منداڵان ...
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
1/6/2013
