نێچيرڤان بارزانى له كێشه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت له سلێمانى ده‌كۆڵێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشك خرايه سه‌ر بواره‌كانى به‌ڵێنده‌رايه‌تى، بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و ئه‌و كه‌رتانه‌ى كه وه‌به‌رهێنانيان تيادا ده‌كرێت و ڕۆڵى وه‌به‌رهێنه‌ران و كه‌رتى تايبه‌تى سنووره‌كه له ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و به‌شدارييان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى بواره جياجياكان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌رز نرخێنرا.
سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه كه‌رتى تايبه‌ت ڕۆڵێكى گرنگ و ديارى له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ووڵات و پێشخستنى زۆربه‌ى بواره‌كانى ئاوه‌دانى و بيناسازى و پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان و دابينكردنى ده‌رفه‌تى كار بۆ هه‌زاره‌ها هاووڵاتيانى كوردستان و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه و به‌بێ به‌شداريى كاراى كه‌رتى تايبه‌ت و خستنه‌گه‌ڕى سه‌رمايه‌ى كه‌رتى تايبه‌ت و سه‌رمايه‌داران، هيچ حكوومه‌تێك ناتوانێ به ته‌نيا هه‌موو پێويستييه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى ووڵات بگرێته ئه‌ستۆى خۆى. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه جێپه‌نجه‌ى كه‌رتى تايبه‌ت له سلێمانى وه‌ك هه‌موو به‌شه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر ديار و به‌چاوه و كار و پڕۆژه‌ى زۆر گرنگيان ئه‌نجام داوه.
له لايه‌كى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ديارترين ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تايبه‌ت تاوتوێ كران و چه‌ندين تێبينى و پێشنياز بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان له‌پێناو كارابوونى باشترى جووڵه و چالاكيى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و پێشخستنى كه‌رتى تايبه‌ت خرانه ڕوو، داكۆكيش له‌وه كرايه‌وه كه نه‌هێشتن و هه‌ڵگرتنى هه‌ندێ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى به‌رده‌م ئه‌و بواره به تايبه‌تيش له ڕووى ياسايى و كارگێڕى و بانكى و ڕۆتينه‌وه، ده‌توانێ ته‌كانێكى گه‌وره‌تر به پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان و ته‌واوى بواره‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت بدات و كار و پڕۆژه‌ى باشتر بۆ خزمه‌تكردنى سلێمانى و سنوورى ناوچه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات ئه‌و كێشه گرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م ئه‌و بواره چاره‌سه‌ر بكات و هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ پێشخستنى كه‌رتى تايبه‌ت و كاراكردنى زياترى ڕۆڵى ئه‌و كه‌رته پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵێكى گه‌وره‌تر له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌رێمى كوردستان بگێڕێت؛ به تايبه‌تيش له هه‌رسێ كه‌رتى پيشه‌سازى، كشتوكاڵ و گه‌شتياريدا. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه ڕێكوپێكيى سيسته‌مى بانكى و هه‌بوونى سيسته‌مى دڵنيايى يان ئينشورانس بۆ هه‌موو بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان زۆر گرنگه، بۆيه حكوومه‌ت به‌دواداچوونى جددى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات كه‌موكوڕييه‌كانى ئه‌م بواره چاره‌سه‌ر بكات.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا بۆ به‌دواداچوونى هه‌موو كێشه‌كان و دانانى ميكانيزمى چاره‌سه‌ركردنيان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه له‌گه‌ل ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت كه نوێنه‌رايه‌تيى هه‌موو بواره‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت له سلێمانى بكات، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران كۆ ببنه‌وه.
