رانیه‌.. ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه‌

رانیه‌.. ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه‌
30ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- پێشمه‌رگه‌یه‌كى فه‌رمانده‌یى كاوه‌ به‌ناو محه‌مه‌د خدر ته‌مه‌ن 55 ساڵ كه‌ دانیشتووى شاروَچكه‌ى حاجیاواى سه‌ر به‌قه‌زاى رانیه‌یه‌، له‌ رۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌ بێسه‌رو شوێن ده‌كرێ، دواى سىَ روَژ له‌دیارنه‌مانیشى سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی چوار شه‌ممه‌ ته‌رمه‌كه‌ى له‌نزیك وێستگه‌ى كاره‌باى چوار قورِنه‌ ده‌دوَزرێته‌وه‌. دواتر ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى رانیه‌ كرا بوَ پشكنین، مه‌حموود خدر براى ناوبراو له‌باره‌ى كوژرانى براكه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند \" ئه‌و روَژه‌ى براكه‌م له‌ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ پێش چه‌ند خوله‌كێك ته‌له‌فوَنێكى بوَ هاتووه‌و دواتر له‌ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و برِى 2500 دوَلارى ئه‌مریكیشى لابووه‌و له‌و كاته‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌یه‌وه‌ نه‌ده‌زانی تا ئه‌وكاته‌ی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌.
"
Top