سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێکی پایە بەرزی ڕۆمانیا کرد
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی شانده‌كه خۆشحاڵی و سه‌رسامیی خۆی به‌و پێشكه‌وتنانه ده‌ربڕی كه له هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان به‌دی هاتوون، ئه‌مه‌شی وه‌ك شۆڕشێكی به‌رده‌وامی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنان وه‌سف كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له پرۆسەی دیموكراسیی كوردستان كرد و گوتی: كوردستان له ناوچه‌كه‌دا مۆدیلێكی نوێ و جوانی دیموكراسییه و خۆزگه عێراق و ناوچه‌كه‌یش چاو له‌و هەریمی کوردستان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌زموونی دیموكراسیی كوردستانی به گرنگ دانا و ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری لە هەرێمی کوردستان كرد، وه‌ك بنه‌مای دیموكراسی و پێشكه‌وتن.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا سەرۆکی شاندەکە سه‌رسامیی خۆی بەوە دەربڕی کە هەرێمی کوردستان له ناوچه‌یەکی ناسه‌قامگیر و شڵەژاودایە کەچی توانیویەتی سەقامگیری و ئاساییش دابین بكات.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا سەرۆکی شاندەکە باسی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد و هیوای به‌ره‌پێشه‌وه‌چوونی زیاتری خواست. دواتر به ناوی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانیاوه بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ سه‌ردانی رۆمانیا.
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی ئەو شاندە ده‌ربڕی و ئومێدی سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتووی بۆ خواستن و دووپاتی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان و رۆمانیا دێرینن و هه‌وڵ بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامیشیان ده‌ده‌ین و گوتی: ده‌رفه‌تی زۆر بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له هه‌موو بواره‌كاندا له نێوان هه‌ردوولا دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رۆك بارزانی باسی له هۆكاره‌كان كرد و گوتی: ئه‌مه بۆ فه‌رهه‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای فەرهەنگی لێبورده‌یی و قبوڵكردنی یه‌كتری و رای جیاواز و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی بونیاد نراوه. هەروەها ئاماژه‌ی به هاوكاری نێوان هاووڵاتیان و ده‌زگاكانی ئاسایش و توانا و لێهاتوویی ئه‌و ده‌زگایانه كرد، كه پیشه‌ییانه كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و گوتی: ئه‌و میلله‌تانه‌ی ژیانی ژێرده‌ستی و چه‌وسانه‌وه‌یان بینیووه زۆر له خه‌ڵكی دیكه زیاتر به‌های ئازادی ده‌زانن و كار بۆ پته‌وكردنی ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دیموكراسییش له كوردستاندا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له گه‌شه‌پێدانی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین و پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا ناگه‌ڕێته‌وه دواوه.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی بانگهێشته فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی رۆمانیا قبوڵ كرد و رایگه‌یاند: له كاتێكی گونجاو بۆ هه‌ردوولادا سه‌ردانی رۆمانیا ده‌كه‌م.
