دەقی وتاری نێچیرڤان بارزانی لە كردنەوەی پڕۆژه‌ى دروستكردنى (564) يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوونى له شارى سلێمان بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت
به‌يانيتان باش، هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن، به‌سه‌ر چاو.
به خۆشحاڵييه‌كى زۆره‌وه؛ ئه‌مڕۆ پێكه‌وه لێره‌ين بۆ كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌يه‌كى زۆر گرنگ كه مايه‌ى خۆشحاڵيى هه‌موومانه، چونكه ڕاسته‌وخۆ ئه‌م پڕۆژه‌يه خزمه‌ت به خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌تى ئه‌م شاره ده‌كات و بارێكى زۆر قورسيان له‌سه‌ر شان سووك ده‌كات، ئه‌ويش پڕۆژه‌ى ته‌واوبوونى (564) يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوونه كه به‌ر له واده‌ى دياريكراوى خۆيان؛ ته‌واو بوون.
گرنگيى ئه‌م پڕۆژه‌يه له‌وه‌دايه، كه (564) خانه‌واده‌ى كه‌مده‌رامه‌تى ئه‌م شاره به قيستێكى درێژخايه‌نى زۆر ئاسان؛ كه كاريگه‌رى و بارقورسيه‌كى وايان ناخاته سه‌ر شان، ده‌بنه خاوه‌ن يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون و خه‌مێكى گه‌وره‌يان له كۆڵ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته خزمه‌تێكى به‌رچاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى كه‌مده‌رامه‌تن و توانايان نيه خانوو دروست بكه‌ن و ببنه خاوه‌ن خانووى تايبه‌تيى خۆيان.
تێچووى هه‌ر يه‌كه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون له‌م پرۆژه‌يه كه له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه به كواليتيه‌كى زۆر باش ئه‌نجام دراوه و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كانى وه‌ك ئاو و كاره‌با و شه‌قام و پارك و ته‌واوى خزمه‌تگوزاريه‌كانى ديكه له خۆ ده‌گرێت، ته‌نيا بڕى (25) هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ريكييه له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه ئه‌ويش به قيستێكى درێژخايه‌نى بێ پێشه‌كى و بێ قازانج و زۆر ئاسان ده‌درێته‌وه.
پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى ئه‌م شوققانه له ڕێگه‌ى فۆرمێكه‌وه ده‌بێت كه به كۆمپيووته‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ هيچ جۆره ناعه‌داله‌تيه‌ك له دابه‌شكردندا ناهێڵێته‌وه. هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌شى تيادا ڕه‌چاو كراوه كه ته‌نيا به‌ر خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت بكه‌وێت و بۆ هيچ كه‌سێك نه‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ بازرگانى و قازانجكردن.
ئه‌م ئه‌زموونه كه جارى يه‌كه‌مه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتووه و جێى خۆيه‌تى لێره بۆ ئه‌م ئه‌زموونه پێشه‌نگه، ده‌ستخۆشى و سوپاس و پێزانينى خۆمان ئاراسته‌ى پارێزگارى سلێمانى به‌ڕێز به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح و وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه بكه‌ين؛ كه له بيرۆكه و پلان و ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌يه‌دا به‌شدار بوون و به سه‌ركه‌وتوويى ته‌واويان كرد. سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه شه‌و ڕۆژيان كرد به يه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌يه پێش واده‌ى خۆى جێبه‌جێ بكرێت. ده‌ستخۆشييه‌كى زۆر له كۆمپانياى جێبه‌جێكار كۆمپانياى (نه‌خشه) ده‌كه‌م كه ئه‌وانيش زه‌حمه‌تيان كێشاوه و ئه‌م كاره‌يان به‌م شێوه‌يه ئه‌نجام داوه. هيوادارن نموونه‌ى ئه‌مان له كوردستان زياتر و زياتر ببێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه ده‌مه‌وێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه كه ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕيارمان داوه هه‌موو پڕۆژه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون؛ ئيتر ده‌بێ له خزمه‌تى خه‌ڵكى نه‌دار و كه‌مده‌رامه‌تدا بێت و پرۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون نابێ به ته‌نيا ببنه ڕێگايه‌ك بۆ قازانجكردنى وه‌به‌رهێنه‌ران. به‌ڵكو له‌مه‌ودوا سوودمه‌ند و خاوه‌ن قازانجى يه‌كه‌مى پڕۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون، ده‌بێ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌و خانه‌واده و ئه‌و گه‌نجانه بن؛ كه تازه ژيانى هاوسه‌ريه‌تيان پێك ده‌هێنن و ژيانى نوێيان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى نيشته‌جێبووندا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه داده‌ڕێژرێته‌وه و ئێستا خه‌ريكى ئه‌وه‌ين كه هه‌موو پلان و پڕۆژه‌كانى بوارى نيشته‌جێبوون؛ له‌م چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌نجام بدرێن و خزمه‌ت به‌و خه‌ڵكانه بكات، هه‌موو مه‌رج و ڕێنماييه تازه‌كانيش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه داده‌نرێن. ئه‌مه‌ش مافێكى ئاسايى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌ركى له‌پێشى حكوومه‌ته؛ كه ده‌بێ جێبه‌جێى بكات.
ڕاسته له قۆناغێكدا هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنان له بوارى پڕۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام درا، كه به ده‌يان و بگره به سه‌دان گوند و شارى جيا جياى نيشته‌جێبوون له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بنيات نران و بازاڕێكى گه‌رمى خانوبه‌ره و يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون هاته ئاراوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌يانتوانى وه‌ك پێويست كێشه‌ى نيشته‌جێبوون له ووڵاته‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه زۆربه‌ى پڕۆژه‌كان مۆرێكى بازرگانيان پێوه بوو و زۆربه‌ى زۆريان كڕين و فرۆشتنيان پێوه كرا و خه‌ڵكێكى كه‌مده‌رامه‌ت زۆر سوودى له‌م پڕۆژانه وه‌رنه‌گرت.
ئه‌مه ئه‌زموونێك بوو كه هه‌رچه‌نده نه‌بووه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى نيشته‌جێبوون، به‌ڵام له بوارى بينا و خانوبه‌ره و ته‌لار و ته‌لارسازيدا، ڕوويه‌كى تازه‌ى به هه‌رێمى كوردستان به‌خشى و هه‌نگاوى خێرا و گه‌وره‌ى له‌م بواره‌دا هاويشت كه ئه‌مه‌ش خۆى له خۆي‌دا ڕۆڵێكى به‌رچاوى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاوه‌دانيى ووڵاته‌كه‌ماندا گێڕا و له كۆتاييدا به خێرى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕايه‌وه. به‌ڵام ئيتر كاتى ئه‌م ئه‌زموونه به‌سه‌ر چووه و ئيتر هه‌ر پڕۆژه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون، ده‌بێ به ڕاستى به‌شدارى له كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى كێشه‌ى نيشته‌جێبوون له هه‌رێمى كوردستاندا بكات و به شێوه‌يه‌كى فيعلى خه‌ڵكى نه‌دار و كه‌مده‌رامه‌ت بكاته خاوه‌ن خانوو و يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون.
دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه ئيتر بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌مه ده‌بێته بنه‌ماى سه‌ره‌كيى سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى نيشته‌جێكردا بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت. بۆ ئه‌مه‌ش به دڵنياييه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌مان ئه‌م ئه‌زموونه‌ى لێره له سلێمانى ئه‌نجام دراوه، له شار و شارۆچكه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان دووباره ده‌كاته‌وه و ئێمه له سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران؛ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕاسپاردووه.
له كۆتاييدا داوا له به‌ڕێز پارێزگارى سلێمانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان ده‌كه‌م كه چۆن كارێكى زۆر باشيان كردووه و ئه‌م پڕۆژه‌يه‌يان به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجام داوه و گه‌يانديانه ئه‌م قۆناغه، به هه‌مان شێوه له پڕۆسه‌ى دابه‌شكردنيشدا كارێكى باش و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن و هه‌موو توانايه‌كى خۆيان به كار بێنن بۆ ئه‌وه‌ى به ڕاستى خه‌ڵكى موسته‌حه‌ق له‌م پڕۆژه‌يه سوودمه‌ند ببێت و ئه‌م شوققانه ببنه شوێنى ژيان و حه‌وانه‌وه‌ى ئه‌و خێزان و خانه‌واده كه‌مده‌رامه‌تانه‌ى كه ئه‌وپه‌ڕى پێويستيان پێيه‌تى و هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر بينا كردووه. هه‌روه‌ها داوايان لێ ده‌كه‌م كارێكى زۆر جددى بكه‌ن و ئه‌وپه‌ڕى دادپه‌روه‌رى و يه‌كسانى له دابه‌شكردنياندا گه‌ره‌نتى بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پێشتر گوتم خه‌ڵكى شايان و موسته‌حه‌ق سوودى لێ ببينن.
دووباره زۆر به ڕێزه‌وه ده‌ستخۆشى له جه‌نابى پارێزگار ده‌كه‌م بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆژه‌يه، ديسانه‌وه سوپاسێكى گه‌رم و بێپايانم بۆ كۆمپانياى جێبه‌جێكار كه كۆمپانياى (نه‌خشه) يه، هيوادارم له‌مه‌و دوا ئه‌م نموونانه زياتر بن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زياترى كوردستان، به هيواى كار و خزمه‌تى باشتر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى ووڵات و دابينكردنى سه‌قامگيرى و ئارامى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام له ووڵاته‌كه‌ماندا.
زۆر سوپاس، به خێر به‌سه‌ر چاو.
