نێچيرڤان بارزانى هەرزانترین پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەكاتەوە لە سلێمانی
29ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ پارێزگاى سلێمانى، سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ئايارى 2013 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيرانى حكوومه‌تى هه‌رێم و پارێزگارى سلێمانى، پڕۆژه‌ى دروستكردنى (564) يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوونى له شارى سلێمانى كرده‌وه كه به تايبه‌ت بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت دروست كراون.
تێچووى هه‌ر يه‌كه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون ته‌نيا (25) هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ريكييه كه له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراوه و به پێى سيسته‌مێكى ئه‌له‌كترۆنى به شێوه‌يه‌ك دابه‌ش ده‌كرێن كه ته‌نيا خه‌ڵكى كه‌م ده‌رامه‌ت سوودى لێ ببينن و به قيستێكى درێژخايه‌نى ئاسان كه هيچ بارگرانييه‌ك بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت دروست ناكات، ده‌درێته ئه‌وان.
له سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه‌دا پارێزگارى سلێمانى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و تيايدا تيشكى خسه سه‌ر بيرۆكه و چۆنيه‌تيى ئه‌نجامدان و ته‌واوكردنى ئه‌م پڕۆژه‌يه كه به‌ر له واده‌ى دياريكراوى خۆى له لايه‌ن كۆمپانياى كه‌رتى تايبه‌تى (نه‌خشه)وه به قازانجێكى كه‌م، ته‌واو بوو.
دواى ئه‌وه‌ش له وته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵيى خۆى به ته‌واوبوون و كردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌يه و سه‌ركه‌وتنى ئه‌م ئه‌زموونه ده‌ربڕى و گوتى: \"ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕيارمان داوه هه‌موو پڕۆژه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون؛ ئيتر ده‌بێ له خزمه‌تى خه‌ڵكى نه‌دار و كه‌مده‌رامه‌تدا بێت و پرۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون نابێ به ته‌نيا ببنه ڕێگايه‌ك بۆ قازانجكردنى وه‌به‌رهێنه‌ران. به‌ڵكو له‌مه‌ودوا سوودمه‌ند و خاوه‌ن قازانجى يه‌كه‌مى پڕۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون، ده‌بێ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌و خانه‌واده و ئه‌و گه‌نجانه بن؛ كه تازه ژيانى هاوسه‌ريه‌تيان پێك ده‌هێنن و ژيانى نوێيان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن\"".
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كه‌رتى نيشته‌جێكردندا و ڕايگه‌ياند: \""سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى نيشته‌جێبووندا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه داده‌ڕێژرێته‌وه و ئێستا خه‌ريكى ئه‌وه‌ين كه هه‌موو پلان و پڕۆژه‌كانى بوارى نيشته‌جێبوون؛ له‌م چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌نجام بدرێن و خزمه‌ت به‌و خه‌ڵكانه بكات، هه‌موو مه‌رج و ڕێنماييه تازه‌كانيش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه داده‌نرێن. ئه‌مه‌ش مافێكى ئاسايى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌ركى له‌پێشى حكوومه‌ته؛ كه ده‌بێ جێبه‌جێى بكات\"".
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به هه‌ڵمه‌تى پێشووى پڕۆژه‌كانى نيشته‌جێبوونيش دا و ڕوونى كرده‌وه: \""ڕاسته له قۆناغێكدا هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنان له بوارى پڕۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام درا، كه به ده‌يان و بگره به سه‌دان گوند و شارى جيا جياى نيشته‌جێبوون له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بنيات نران و بازاڕێكى گه‌رمى خانوبه‌ره و يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون هاته ئاراوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌يانتوانى وه‌ك پێويست كێشه‌ى نيشته‌جێبوون له ووڵاته‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه زۆربه‌ى پڕۆژه‌كان مۆرێكى بازرگانيان پێوه بوو و زۆربه‌ى زۆريان كڕين و فرۆشتنيان پێوه كرا و خه‌ڵكێكى كه‌مده‌رامه‌ت زۆر سوودى له‌م پڕۆژانه وه‌رنه‌گرت\"".
هه‌روه‌ها گوتى: \""ئه‌مه ئه‌زموونێك بوو كه هه‌رچه‌نده نه‌بووه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى نيشته‌جێبوون، به‌ڵام له بوارى بينا و خانوبه‌ره و ته‌لار و ته‌لارسازيدا، ڕوويه‌كى تازه‌ى به هه‌رێمى كوردستان به‌خشى و هه‌نگاوى خێرا و گه‌وره‌ى له‌م بواره‌دا هاويشت كه ئه‌مه‌ش خۆى له خۆي‌دا ڕۆڵێكى به‌رچاوى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاوه‌دانيى ووڵاته‌كه‌ماندا گێڕا و له كۆتاييدا به خێرى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕايه‌وه. به‌ڵام ئيتر كاتى ئه‌م ئه‌زموونه به‌سه‌ر چووه و ئيتر هه‌ر پڕۆژه‌يه‌كى نيشته‌جێبوون، ده‌بێ به ڕاستى به‌شدارى له كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى كێشه‌ى نيشته‌جێبوون له هه‌رێمى كوردستاندا بكات و به شێوه‌يه‌كى فيعلى خه‌ڵكى نه‌دار و كه‌مده‌رامه‌ت بكاته خاوه‌ن خانوو و يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون\"".
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه \""حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌مان ئه‌م ئه‌زموونه‌ى لێره له سلێمانى ئه‌نجام دراوه، له شار و شارۆچكه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان دووباره ده‌كاته‌وه\"" و گوتى: \""ئێمه له سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران؛ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕاسپاردووه\"".
له كۆتاييشدا نێچيرڤان بارزانى داواى له پارێزگارى سلێمانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان كرد كه \""چۆن كارێكى زۆر باشيان كردووه و ئه‌م پڕۆژه‌يه‌يان به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجام داوه و گه‌يانديانه ئه‌م قۆناغه، به هه‌مان شێوه له پڕۆسه‌ى دابه‌شكردنيشدا كارێكى باش و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن و هه‌موو توانايه‌كى خۆيان به كار بێنن بۆ ئه‌وه‌ى به ڕاستى خه‌ڵكى موسته‌حه‌ق له‌م پڕۆژه‌يه سوودمه‌ند ببێت و ئه‌م شوققانه ببنه شوێنى ژيان و حه‌وانه‌وه‌ى ئه‌و خێزان و خانه‌واده كه‌مده‌رامه‌تانه‌ى كه ئه‌وپه‌ڕى پێويستيان پێيه‌تى و هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر بينا كردووه\"".
هه‌روه‌ها گوتى: \""داوايان لێ ده‌كه‌م كارێكى زۆر جددى بكه‌ن و ئه‌وپه‌ڕى دادپه‌روه‌رى و يه‌كسانى له دابه‌شكردنياندا گه‌ره‌نتى بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك پێشتر گوتم خه‌ڵكى شايان و موسته‌حه‌ق سوودى لێ ببينن\"".
دواى ئه‌وه‌ش سه‌رۆك وه‌زيران ڕايگه‌ياند پارێزگارى سلێمانى ئه‌مڕۆ به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا ده‌كات كه له سلێمانى ساز ده‌كرێت و له نزيكه‌وه كێشه و گرفته‌كانى سنوورى پارێزگاكه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ده‌خاته ڕوو. دووپاتيشى كرده‌وه كه سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ميكانيزمى پێويست داده‌نێت بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
له كۆتايى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و به‌شداربووانى ڕێوڕه‌سمه‌كه نموونه‌يه‌كى ئه‌و شوققانه‌يان به‌سه‌ر كرده‌وه و دووباره ده‌ستخۆشى له لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان كرد بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌يه."
