سه‌رۆك وه‌زيران له گرفت و كێشه‌كانى سلێمانى ده‌كۆڵێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى سلێمانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى كێشه و گيروگرفتهكانى پارێزگاى سلێمانى پێشكه‌ش كرد و تيشكى خسته سه‌ر ديارترين ئه‌و كێشانه‌ى له سنوورى پارێزگه‌كه‌دا هه‌ن و پێويستيان به چاره‌سه‌رى هه‌يه بۆ پێشخستنى هه‌موو بواره‌كان له سنوورى پارێزگاكه، به تايبه‌تيش ئاماژه‌ى به‌وه دا كه زۆربه‌ى كێشه‌كان په‌يوه‌ندييان به ده‌سه‌ڵاته‌كانى پارێزگاوه هه‌يه و زۆربه‌ى ئه‌و كێشانه به شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگا چاره‌سه‌ر ده‌بن.
دواى ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى فه‌رمانگاكانى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ر يه‌كه‌و لاى خۆيه‌وه پوختهيهكيان له كێشه و گيروگرفتهكان خسته ڕوو. كێشه‌كان بواره‌كانى سووته‌مه‌نى، زه‌وى و زار، تاپۆكردنى خانووه حكوومييه‌كان به‌سه‌ر كارمه‌ندانى حكوومه‌تدا، گه‌شتيارى و شوێنه گه‌شتيارييه‌كان، ئه‌و دێهاتانه‌ى ده‌كه‌ونه ناو ماستهرپلانى شاره‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاته‌كان بۆ فهرمانگهكانى حكوومه‌ت، ده‌رماڵه و نايهكسانى له ده‌رماڵه و مووچه‌دا و چه‌ندين كێشه و گرفتى ديكه‌يان له خۆ گرتبوو.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ى به ده‌رفه‌تێكى باش زانى بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه و ڕاسته‌وخۆ له به‌رپرسانه‌وه گوێبيستى كێشه گرفته‌كان بن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كه سبه‌ى هه‌ر له سلێمانى ده‌به‌سترێت. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند: ده‌مانه‌وێ له نزيكه‌وه بزانين كێشه‌كان چين، ئێوه ڕۆژانه ههڵسهكهوتتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا هه‌يه، بۆيه ئاگاتان له كێشه‌كانه و ده‌توانن پێشنيارى باش بۆ چاره‌سه‌ركردنيان پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌روه‌ها هيواى خواست ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه ببێته پهيڕهوێك و ساڵانه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌م شێوه‌يه تايبه‌ت به كێشه‌كانى پارێزگاكان ساز بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى له سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ دامودوزگاكانى خواره‌وه كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ده‌بێ چاودێرى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه و چۆنيهتيى به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارهێنانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به باش‌ترين شێوه خزمه‌ت به هاووڵاتيان بكرێت و پێويست به‌وه نه‌كات بۆ هه‌موو شتێكى گه‌وره و بچووك بگه‌ڕێنه‌وه لاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.
هه‌ر دواى ئه‌وه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ناوخۆ و پارێزگارى سلێمانى، له‌گه‌ڵ قايمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانى ناحيه و ده‌زگاكانى ناوخۆ له سنوورى پارێزگارى سلێمانى كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه و گرفته كارگێڕييه‌كانى قه‌زا و ناحيهكانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و داموده‌زگاكانى ناوخۆ له‌و سنووره؛ وه‌ك ئاسايش و پۆليس و پێداويستييه‌كانيان خرانه به‌ر باس و تاوتوێ كران و چه‌ندين داواكارى بۆ باشتركردنى كار و ئه‌ركه‌كانى ئه‌م ده‌زگا كارگێڕى و ئه‌منيانه پێشكه‌ش كران، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر فراونتركردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان كرايه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشتر و جێبه‌جێكردنى كاراترى ئه‌ركه‌كانى ئه‌م يه‌كه كارگێڕيانه و ده‌زگاكانى ناوخۆ له‌م سنووره.
لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ت بوو به پيسبوونى ئاوى ڕووبار و سه‌رچاوه‌كانى ديكه‌ى ئاو له سنوورى ناوچه‌كه و مه‌ترسيى ئه‌م پيسبوونه له‌سه‌ر ڕه‌وشى ته‌ندروستيى شارى سلێمانى و ناوچه‌كه به گشتى. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه له‌به‌ر هه‌ستياريى بابه‌ته‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا تاتوێ ده‌كرێت و ده‌بێ چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ ئه‌م كێشه‌يه بكرێت، چونكه مه‌ترسيى زۆر جددى له‌سه‌ر ته‌ندروستى و ژينگه هه‌يه.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌رپرسانى حكوومه‌ت ده‌بێ له خزمه‌تى هاووڵاتياندا بن و گه‌ره‌نتيى سه‌ركه‌وتن لهوهدايه تێكه‌ڵ به خه‌ڵك و هاووڵاتيان بن و له نزيكه‌وه گوێ له كێشه و گرفته‌كانيان بگرن، هه‌وڵ بده‌ن و كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به هاووڵاتيان.
