دەقی گوتاری نێچیرڤان بارزانی له ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنى نه‌خۆشخانه‌ی شار لە سلێمانی
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست
میوانه به‌ڕێزه‌كان
رۆژتان باش و هه‌مووتان به‌خێربێن..
ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ره‌تایه‌كى نوێ بوو بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه پێشتر بریارى له‌سه‌ردرا بوو. چونكه پڕۆژه‌ى وا گه‌وره پێشتر له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام نه‌درابوو، پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌وتووى نوێ بوو ئه‌گه‌رچى زۆر كه‌م و كورى تێدابوو، هاوكات زۆر دوا كه‌وت. به‌ڵام ئیراده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كابینه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم واى كرد كه ئه‌مرۆ ئێمه به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه بین له شارى سلێمانى خۆشه‌ویست.
لێره‌دا رووى قسه‌م له د.فه‌ره‌یدونه، چونكه بۆ ئه‌ویش ئه‌زموونێكى نوێیه بۆ به‌ڕێوبردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى وا گه‌وره كه ئێستا پێى ده‌گوترێ نه‌خۆشخانه‌ى (شار) به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه كه به‌ڕاستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى گرینگه. جێگه‌ى شانازیه ئه‌و خۆى قه‌بوڵى كردووه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ى له ئه‌ستۆى خۆى گرتووه. من هیوادارم هه‌موو لایه‌ك چ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و هه‌موو خه‌ڵكى شارى خۆشه‌ویستى سلێمانى بتوانن یارمه‌تى ئه‌و به‌ڕێزه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ئه‌ركه سه‌ركه‌وتووبێت.
جێى خۆیه‌تى سوپاسى كابینه‌كانى پێشووى حكومه‌ت بكه‌م هه‌ر له جه‌نابى كاك عومه‌ر فه‌تاح كه له‌سه‌رده‌مى ئه‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌وته ده‌ستپێكردن. له‌و كاته‌وه كه ده‌ستى پێكرا هه‌ندێ كه‌م وكوڕى تێدابوو. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ به تایبه‌تى سوپاسى جه‌نابى كاك د. به‌رهه‌م ساڵح بكه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌م كه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه له كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵیدا كه ئه‌و پڕۆژه‌یه به سه‌ركه‌وتوویى له شارى سلێمانى جێبه‌جێ بكرێت. من خۆم شاهێدى ئه‌وه‌م كه زۆر خه‌م خۆرى ئه‌وه‌بوو ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێبكرێت.
له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسى ئه‌و لیژنه تایبه‌تیه بكه‌م كه به سه‌رۆكایه‌تى كاك كامه‌ران احمد وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه دروستكرا كه به ئه‌ندامه‌تى ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و ناوی هێنان به‌راستى ئه‌وانیش له خه‌م خۆرى بۆ شاره‌كه و سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پرۆژه‌یه شه‌و و رۆژیان كرد به‌یه‌ك زۆر به خه‌مخۆرى و په‌رۆشیه‌وه كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه بهڕێكوپێكى ئه‌نجام بدرێت.
ئاڵۆزى پرۆژه‌كه یه‌كجار زۆر بوو شتێكى كه‌م نه‌بوو له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه. كاك د. ڕێكه‌وت خۆى ئاماژه‌ى به ئاسته‌نگه‌كان كرد كه له‌كاتى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه هاتۆته پێشه‌وه. من له نزیكه‌وه ئاگادارى كار‌و دڵسۆزانى ئه‌وان بووم بۆیه ده‌مه‌وێت سوپاسێكى تایبه‌تیان بكه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و بۆرده بكه‌م كه له‌رێگه‌ى كاك كامه‌رانه‌وه ناویان هات. من و كاك عیماد ئاگادارى كاره‌كانیانین بۆیه به گه‌رمى ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ داواى لێبوردنمان له دواكه‌وتنى پڕۆژه‌كه هیوادارم ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بتوانێ خزمه‌تێكى زۆر پێشكه‌ش به هاوڵاتیانى شارى سلێمانى بكات.
په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دوو ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كین له كارنامه و پلانی ستراتیژی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین .
ئێمه وه‌ك خزمه‌ت و ئه‌ركێكی یاسایی به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه له‌ساڵی 2007 ده‌رچووه ، كارێكی زۆرمانكردووه بۆ پێشخستنی توانای كادیرانی ته‌ندروستی ، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئامێری پێشكه‌وتوو. له هه‌مانكاتدا پشتگیری كه‌رتی تایبه‌تمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستیدا بكه‌ن له كوردستان و به‌رده‌وامیش ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا، بتوانێ نه‌خۆشخانه‌ی پێشكه‌وتوو و ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری له كوردستان بكاته‌وه.
هه‌ر لێره‌وه من ده‌مه‌وێ هانى ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه بده‌م كه ده‌یانه‌وێت كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌رته بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیانى ئازیزى هه‌رێمى كوردستان.
بڕگه‌ی 21ی یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه وه‌زاره‌ت پێویسته پشتگیری له پزیشكه تازه ده‌رچووه‌كان بكات و خولی تایبه‌تیان بۆ بكاته‌وه و بواری چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان بۆ دابین بكات ، به‌مه‌به‌ستی شاره‌زابوونى زیاتر. وه‌زاره‌ت له سه‌ره‌تاوه تائێستا به‌رده‌وامه له ناردنی نێرده‌ی پزیشكی بۆ ده‌ره‌وه و ماوه‌ی داوه‌ته پزیشكان خوێندنی پسپۆڕییان ته‌واوبكه‌ن. هه‌روه‌ها بانگێشتی چه‌ندین تیمی پسپۆڕی پزیشكی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له بواره جیاجیاكانی ته‌ندروستیدا شاره‌زایی پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی تائێستا كراوه، كارێكی زۆربووه، به‌ڵام هێشتا زۆری دیكه‌ش ماوه بیكه‌ین. به‌تایبه‌تیش گۆڕینی سیسته‌می ته‌ندروستی بۆ سیسته‌مێكی هاوچه‌رخ و دروستكردنی سیسته‌می بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتیان له هه‌رێمى كوردستاندا.
ئێمه كارێكی زۆرمان له‌پێش خۆمان داناوه بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی و، به پشتیوانی خه‌ڵك و ئێوه‌ى خۆشه‌ویست ئه‌م كاروانه ده‌گه‌یێنینه ئامانج .
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا، رووداوێكی جه‌رگبڕ هه‌موومانی تاساند، ئه‌ویش به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری بوو بۆ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له هه‌ولێر ، كه به‌هۆیه‌وه هه‌ندێكیان بیناییان له‌ده‌ستدا، ئه‌وانه وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان كه‌س و خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن و به‌ڕاستی زۆر دڵته‌نگین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هات . ئێمه به‌پێی یاسا ، به‌دواداچوونی ورد و لێپێچینه‌وه‌یه‌كی تووندمان ده‌ستپێكرد ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش له به‌دواداچوونه‌كه‌یدا به‌رده‌وامه‌و هیوادارین بگاته ئه‌نجام.
هه‌ر لێره‌شدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین هیچ بازرگان و كۆمپانیایه‌ك زیان به هاووڵاتیانی كوردستان بگه‌یێنێ و، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئه‌وه‌بكات لێخۆشبوونی بۆ نییه و رووبه‌ڕووی تووندترین سزا ده‌بێته‌وه به‌پێی یاسا.
ئێستا سه‌رده‌می سه‌روه‌ری یاسایه، هه‌موو كارێكی ئێمه له‌بواری ته‌ندروستیدا ، له چوارچێوه‌ی یاسای ته‌ندروستیدایه كه به ژماره 15 له‌ساڵی 2007 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه. ئه‌م سهروهركردنهی یاسا، هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تییه له به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى سیسته‌می ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستاندا.
سوپاسی هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م كه زۆر دڵسۆزانه ئه‌ركی خۆیان راده‌په‌ڕێنن له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی كوردستاندا. زۆر پێویسته پزیشك پابه‌ندی سوێندی پیشه‌یی خۆی بێت له پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی و نهێنى و تایبه‌تمه‌ندى نه‌خۆشدا، هه‌روه‌ها له وردی له ئه‌نجامدانی پشكنین و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ریدا.
به‌ڕێزان..
هه‌میشه گوتوومه و ئێستاش دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه بنه‌مای كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بریتییه له ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و پاراستنی ئاسایش و ئازادییه‌كان.
هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه چاودێریكردنی كوالیتی ده‌رمان و خۆراك، وه‌ك مافێكی هاووڵاتیان و ئه‌ركێكی حكومه‌ت، یه‌كێك بووه له‌و كارانه‌ی له‌و كابینه‌یه‌دا به وردی ده‌ستمانپێكردووه. بۆ كۆنترۆڵكردنی كوالیتی ده‌رمان، حكومه‌ت ساڵێكه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانیدا كردووه. له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا هه‌زاران تۆن ده‌رمان پشكنێراون ، زۆر ده‌رمانی خراپ له‌ناوبردراوه یاخود رێگه‌ی لێگیراوه بێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رمانی خراپ و ساخته زۆر فراوانبووه له جیهاندا، به‌ڵام ئێمه سوورین له‌سه‌ر كاركردن بۆ نه‌هێشتن و رێگه لێگرتنی. ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌و بواره‌دا چاو له وڵاته چالاكه‌كان بكه‌ین له بواری به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ده‌رمانی ساخته‌دا.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی كۆنترۆڵی خۆراك و، ئه‌و لیژنانه‌ی به‌رده‌وام رێستۆرانت و دووكان و سوپه‌رماركێته‌كان ده‌پشكنن ، كارێكی زۆر گرنگ ده‌كه‌ن له بواری پاراستنی هاووڵاتیان له خۆراكی خراپ. له‌و بواره‌شدا زۆر سوپاسی لیژنه‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌كه‌م و كاره‌كانیان زۆر به باخ و به‌رزییه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی كابینه‌ی حه‌وته‌میشدا رامانگه‌یاند ، كاری ئێمه وه‌ك حكومه‌ت ته‌نیا چاره‌سه‌ری نه‌خۆش نییه، به‌ڵكو پاراستنی هاووڵاتیانه له نه‌خۆشكه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بینن هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه‌كانی پشكنین و بازاڕ، زۆر به باشی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین وه‌ك حكومه‌ت.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاس و ده‌ستخۆشى ئاراسته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم بهرشێز د. رێكه‌وت بكه‌م بۆ ئه‌و كارانه‌ى كردوویه‌تى له هه‌موو بوارهكاند، وه‌ك حكومه‌ت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران پشتگیرى له هه‌موو ئه‌و كار‌و پڕۆژانه‌ى ده‌كه‌ین كه ده‌سته پێكردووه. بڕواى ته‌وامان به به‌ڕێزیان هه‌یه و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رنامه‌كه‌ى ده‌خوازین.
هێژایان..
له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان به‌بیر بێنمه‌وه كه به‌ر له وه‌رگرتنی كابینه‌ی حه‌وته‌م، له‌ڕووی په‌رۆشیمان بۆ به‌هێزتركردنی چاكسازییه‌كان و یه‌كخستنی نێوماڵی كورد، هه‌وڵم له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا كه به‌شداربن له‌و كابینه‌یه‌دا، چونكه بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌كه‌مان ، زیاتر له هه‌موو كات پێوستیمان به یه‌كڕیزیه.
ئێمه ده‌مانویست حكومه‌ت بتوانێ توانای كادیره به‌تواناكانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیش بخاته كاره‌وه، بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان. ئێستاش ئه‌و لایه‌نانه ده‌توانن به‌شداربن به پێشنیاز و ره‌خنه‌ی وردی دوور له هێرشكردن ، بۆ زیاتر پێشخستنی كاری حكومه‌ت .
ئه‌و كابینه‌یه ، زۆر به وردی چاودێری كاره‌كان و بڕیاره‌كانى ده‌كات، كه له‌كاتی خۆیاندا و به باشی جێبه‌جێبكرێن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمانوایه چاودێری میدیا و ئۆپۆزیسیۆن بۆ كاری حكومه‌ت، واده‌كات ئێمه چاودێرییه‌كی دڵسۆزانه‌مان ده‌ستبكه‌وێت بۆ كاری حكومه‌ت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێجار كاری ئۆپۆزیسیۆن واده‌رده‌كه‌وێت كه ئامانجی بووه‌ته رهشبینكردن و بێ باوهڕكردنی هه‌موو خه‌ڵك به ژیان و هه‌رێمی كوردستان.
كاری زۆر گه‌وره له وڵاتی ئێمه كراون، رۆژ به رۆژ گه‌وره‌تربوونی وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیاری له وڵاته‌كه‌ماندا نیشانه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یه كه له كوردستاندا دروستبووه. هه‌رێمی كوردستان ، به به‌راورد به ناوچه هاوسنوورییهكانمان له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه ، شوێنێكی زۆر پێشكه‌وتووه . ئێستا كوردستان ناوبانگی به‌وه ده‌ركردووه له جیهاندا كه به‌رده‌وام پێشده‌كه‌وێ و خۆشگوزه‌رانی تێدا زیاتر ده‌بێت . ئه‌وه هه‌روا دروستنه‌بووه، به‌ڵكو به‌كارێكی زۆر ئه‌و ناوبانگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه. بۆیه‌ش به‌ڕاستی هه‌ر هێز و لایه‌نێك ، ژیان له كوردستان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ره‌ش بكات، كارێكی خراپ ده‌كات. ناكرێ ئۆپۆزیسیۆن، بۆ مه‌رامی ئینتیخابی، ژیان و وڵات به ره‌شی پیشانبدات. ناكرێ بۆ مه‌رامی سیاسی و ئینتیخابی، درز بخاته نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیانه‌وه.
ئێستاش ده‌ڵێین ، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، كه ئه‌مڕۆ به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن حوكمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌دا، ئاماده‌ن بۆ دانیشتن و كۆده‌نگی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان، به‌پێی بنه‌ما یاساییه كار پێكراوهكانی وڵاته‌كه‌مان. به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا زمانی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه زمانێك نییه كه قه‌بول بكرێت، چونكه ته‌وافوق و سازانی نیشتمانی له كه‌شێكدا دروستنابێ كه پڕبكرێت له هه‌ڕه‌شه و مه‌رج سه‌پاندن.
ئێستا هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد له دۆخێكی زۆر هه‌ستیاردایه. له‌عێراقیش كێشه‌ی خاك و جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی كورد له ده‌ستووردا هێشتا چاره‌سه‌رنه‌كراون، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه كێشه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بۆ مه‌سه‌له ئینتیخابییهكان له‌بیر نه‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئێمه داوای دروستكردنی یه‌كده‌نگی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر مه‌سه‌له نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌ی هه‌موو گفتوگۆ و راگۆڕینهوهین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان.
خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ..
رۆڵی سلێمانی له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و كولتووری كوردستاندا زۆر گرنگ و به‌رچاوه، هه‌موو كوردستان شانازی به چالاكبوونی خه‌ڵكی سلێمانییه‌وه ده‌كات. من خۆشم زۆر شانازی به‌وه ده‌كه‌م، پشتگوێخستنی سلێمانی له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و هیچ لایه‌كدا نه‌بووه‌و نابێت، چونكه مێژوو و ئێستاى سلێمانی رێگه به‌وه نادات . ئێمه هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تای ئه‌و كابینه‌یه‌دا رامانگه‌یاند ده‌مانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بده‌ینه پارێزگاكان ، هه‌ر واشمانكردووه .
ئێستا له‌و چه‌ند رۆژه‌دا له سلێمانی ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لێره ده‌كرێت، له كاروباره‌كان ده‌كۆڵینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه داده‌نیشین كه دوای ده‌ركردنی بڕیاری كردنی سلێمانی به پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان، دروستكراوه. ده‌بێ به هه‌موومان كارێك بكه‌ین، سلێمانی هه‌میشه شانازی به‌خۆیه‌وه بكات. ئێمه‌ش شانازى به سلێمانیه‌وه بكه‌ین.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، زۆر كاری جوان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه له‌شاری سلێمانیدا كراون، من لێره‌وه دیسانه‌وه ده‌ستخۆشى له‌هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه ده‌كه‌م كه كارى باشیان له‌م شاره كردووه. هیوادارم له كاره باشهكانیاندا به‌رده‌وام بن. حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات بۆ داهاتوو ئه‌و كارانه زیاتر ببن و زیاتر زه‌مینه بۆ سه‌رمایه‌دارانی سلێمانی و وه‌به‌رهێنان له‌سلێمانی بكاته‌وه . به‌ڵێنی ئێمه ئاوه‌دانی و پێشخستنی ئاوه‌دانی كوردستانه له هه‌موو رووێكه‌وه.
ئیتر به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌كتان
