نێچیرڤان بارزانی: ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه بۆ سازان له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان
له سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌كه و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاتوونه‌ته به‌رده‌م پرۆژه‌كه؛ كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوبوونی دوا بكه‌وێت؛ خسته ڕوو.
دوای ئه‌وه كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به قۆناغه‌كانی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه و هه‌وڵ و كۆششی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌كه دا، ئینجا كلیلێكی وه‌ك سیمبولی ته‌واوبوونی نه‌خۆشخانه‌كه ڕاده‌ستی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستیش له وته‌یه‌كدا باسی ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كرد و ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی (90)ی ڕۆژی داهاتوودا، نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی ده‌رگاكانی به ڕووی هاووڵاتیاندا ده‌كاته‌وه و ده‌توانێ پێشوازی له نه‌خۆش بكات.
دوای ئه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و له وته‌كه‌یدا داواى لێبوردنى كرد كه به‌هۆى هه‌ندێ كه‌م و كوڕى و بارودۆخ كاتى ته‌واوكردنى نه‌خۆشخانه‌كه دواكه‌وت،\" ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ره‌تایه‌كى نوێ بوو بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه پێشتر بریارى له‌سه‌ردرا بوو. چونكه پڕۆژه‌ى وا گه‌وره پێشتر له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام نه‌درابوو، پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌وتووى نوێ بوو ئه‌گه‌رچى زۆر كه‌م و كورى تێدابوو، هاوكات زۆر دوا كه‌وت. به‌ڵام ئیراده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كابینه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم واى كرد كه ئه‌مرۆ ئێمه به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه بین له شارى سلێمانى خۆشه‌ویست.\""
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌ت بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى به‌ڕێزیان گووتى: په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دوو ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كین له كارنامه و پلانی ستراتیژی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئێمه وه‌ك خزمه‌ت و ئه‌ركێكی یاسایی به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه له‌ساڵی 2007 ده‌رچووه ، كارێكی زۆرمانكردووه بۆ پێشخستنی توانای كادیرانی ته‌ندروستی ، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئامێری پێشكه‌وتوو. له هه‌مانكاتدا پشتگیری كه‌رتی تایبه‌تمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستیدا بكه‌ن له كوردستان.
ده‌رباره‌ى بارودۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵوێستى حكومه‌ت له‌مه‌ڕ پرسه‌كان نێچیرڤان بارزانى گووتى\"" به‌ر له وه‌رگرتنی كابینه‌ی حه‌وته‌م، له‌ڕووی په‌رۆشیمان بۆ به‌هێزتركردنی چاكسازییه‌كان و یه‌كخستنی نێوماڵی كورد، هه‌وڵم له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا كه به‌شداربن له‌و كابینه‌یه‌دا، چونكه بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌كه‌مان ، زیاتر له هه‌موو كات پێوستیمان به یه‌كڕیزیه، ئێمه ده‌مانویست حكومه‌ت بتوانێ توانای كادیره به‌تواناكانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیش بخاته كاره‌وه، بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان. ئێستاش ئه‌و لایه‌نانه ده‌توانن به‌شداربن به پێشنیاز و ره‌خنه‌ی وردی دوور له هێرشكردن ، بۆ زیاتر پێشخستنی كاری حكومه‌ت.
له به‌شێكى تر‌ى ووتاره‌كه‌یدا به‌ڕێزیان گووتى\"" ئێستا كوردستان ناوبانگی به‌وه ده‌ركردووه له جیهاندا كه به‌رده‌وام پێشده‌كه‌وێ و خۆشگوزه‌رانی تێدا زیاتر ده‌بێت . ئه‌وه هه‌روا دروستنه‌بووه، به‌ڵكو به‌كارێكی زۆر ئه‌و ناوبانگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه. بۆیه‌ش به‌ڕاستی هه‌ر هێز و لایه‌نێك ، ژیان له كوردستان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ره‌ش بكات، كارێكی خراپ ده‌كات. ناكرێ ئۆپۆزیسیۆن، بۆ مه‌رامی ئینتیخابی، ژیان و وڵات به ره‌شی پیشانبدات. ناكرێ بۆ مه‌رامی سیاسی و ئینتیخابی، درز بخاته نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیانه‌وه\"".
دوای ئه‌وه‌ش سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیر و به‌رپرسانی ئاماده‌بووی ڕێوڕه‌سمه‌كه، یه‌كه یه‌كه به‌ش و هۆبه و ئامێر و ده‌زگاكانی نه‌خۆشخانه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و له نزیكه‌وه له پسپۆڕان و سه‌رپه‌رشتیارانی نه‌خۆشخانه‌كه گوێبیستی ئاماده‌كاری و تواناكانی نه‌خۆشخانه‌كه بوون كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕۆڵێكی دیار له پێشوازیكردنی نه‌خۆش و چاره‌سه‌ركردنیان بگێڕێت، به تایبه‌تیش كه هه‌موو به‌ش و هۆبه پزیشكییه‌كان به پێی كوالیتی و ستاندارده پێشكه‌وتووه جیهانییه‌كان له خۆ ده‌گرێت."
