كونسوڵی تووركیا: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و تووركیا ستراتیژین و له داهاتووش به‌ره‌و پێش ده‌چێ
له ده‌ستپێكدا ئه‌ندازیار دلشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رۆڵی ئایدن سه‌لجن وه‌ك كونسوڵی تووركیا به‌رز نرخاندن له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و تووركیا و گرنگی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌شی بۆ هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و تووركیا دووپات كرده‌وه. وه‌زیری شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئایدن سه‌لجن دۆستێكی دلسۆزی گه‌لی كوردستانه و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و تووركیا له پێشوو و داهاتووش.
له‌به‌رامبه‌ردا كونسوڵی تووركیا خۆشحالی خۆشی نیشاندا له‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه و راشیگه‌یاند سه‌ركه‌وتنی ئه‌و له كاره‌كانی وه‌ك كونسوڵی تووركیا بۆ پشتیوانی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌رِێته‌وه و دڵنیاشم له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له داهاتوو به‌ره‌و پێشچوونی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێ، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی ستراتیژین.
هه‌ر ئه‌مرِۆ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پێشوازی له متران مار ئیسحاق یوسف مترانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست كرد، متران مار ئیسحاق ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رجه‌م ئاین و ئاینزاكانی كوردستاندا‌و رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاینزاكان به بێ گرفت و به یه‌كه‌وه له باوه‌شی كوردستان ده‌ژین، كوردستانیش مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانه، پاشان چه‌ند داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی كرد كه تایبه‌ت بوون به پێداویستی مه‌سیحیه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری شاره‌وانی به‌لێنی جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیدا.
