په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌رِی شۆرِشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازه‌وه
به بۆنه‌ی ساڵرِۆژی هه‌ڵگیرسانی شۆرِشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له گه‌لی كوردستان و گشت پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كان و هه‌موو ئه‌و خه‌باتكارانه ده‌كه‌ین كه به شێوازی جۆراوجۆر كارده‌كه‌ن بۆ پارستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و گه‌شه‌كردن و چه‌سپاندنی بنه‌ما ره‌سه‌نه‌كانی دیموكراسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان كه ئه‌مرِۆ بوونه‌ته نیشانه و ئاماژه دیاره‌كانی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌م بۆنه‌یه‌دا سڵاو بۆ شه‌هیدانی رێی رزگاری كوردستان و هه‌موو ئه‌و دلێرانه ده‌نێرینكه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واكانی دۆزی كورده‌واریدا گیانیان به‌خشی.
سڵاو بۆ حزبه كوردستانییه ره‌سه‌نه‌كان كه رۆڵی به‌رچاو و نه‌به‌ردیان له درێژه‌دان به كاروانی خه‌بات و به‌رخودان و یه‌كرِیزی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بوو.
شۆرِشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شۆرِشگێرِانه‌ی گه‌لی كوردستان بوو بۆ نائومێدی. هه‌ڵسانه‌وه‌ی میلله‌تێك و دۆزێكی ره‌وا بوو له‌پێناوی شكست هێنان به پیلانێكی ئیقلیمی مه‌ترسیدار كه بۆ له‌ناوبردنی ئیراده و بوونی ئه‌م گه‌له مۆركرا. مێژوویش هه‌قیانه‌تی ئه‌و شۆرِشه مه‌زنه‌ی سه‌لماندو، وه‌كوو درێژه‌پێده‌ری شۆرِشی ئه‌یلول توانی به‌سه‌ر پیلانه‌كاندا سه‌ربكه‌وێ و، ئه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان مۆركرد له‌ناوچوون و میلله‌تی كورد و دۆزه‌كه‌یشی به زیندوویی مایه‌وه.
شۆرِشی گوڵان قوتابخانه‌ی یه‌كرِیزی و هاوسه‌نگه‌ری گه‌لی كوردستان بوو تا گه‌یشتن به پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی كه هه‌وێن و داینه‌مۆی راپه‌رِینی ئاداری 1991 و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی دواتری، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و راگه‌یاندنی فیدراڵی و هه‌موو ئه‌و گه‌شه‌كردنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان خستۆته ریزی كاره‌كته‌ره كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه و جیهان.
هه‌موو پێدراوه‌كان ئاسۆیه‌كی روونیان له‌به‌رده‌م كاروانی خه‌بات و كۆششی گه‌له‌كه‌مان كردۆته‌وه، به‌ڵام هاوكات وه‌كوو ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌نفال و جینۆساید یه‌كرِیزی هێزه سیاسییه‌كانمان پێویست بوو، ئه‌مرِۆیش بۆ سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان و هاوكات بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی گۆرِانكارییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا پێویستیمان به‌هه‌مان گیانی پێكه‌وه‌یی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و، ده‌بێت له ره‌هه‌نده جیاجیاكانیدا به گیانی به‌رپرسیارێتی نیشتمانییه‌وه كار بكه‌ین، به‌تایبه‌تی كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌ركی گه‌وره‌ی گه‌رِاندنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و چه‌سپاندنی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت و ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێراو له‌نێوانی ئێمه‌و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا ماون و دیاریكردنی بژارده‌ی گرنگترمان بۆ جۆری په‌یوه‌ندیمان به ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كه‌وتۆته ئه‌ستۆ . هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و ناوچه‌ییش به‌شێكی گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به شێوازی ئاشتی له چاوه‌رِوانی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستاندایه.
دووباره له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ شه‌هیدانی شۆرِشی گوڵان و هه‌موو شه‌هیدانی رێی رزگاری و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌نێرین.
سڵاو بۆ یادی بارزانى نه‌مر و كاكه ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی سه‌رقافڵه‌ی گه‌شانه‌وه‌ی ژیله‌مۆی شۆرِشگێرِی و به‌رخودان بوون.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
26/5/2013
