پڕۆژەیەك بۆ باشتركردنی ڕەوشی ئافرەتان ڕاگەیاندرا
ئەمینیداری ئەنجوومەنی خانمانی كوردستان، پەخشان زەنگەنە، لەبارەی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە گوتی: بەمەبەستی باشتركردنی ڕەوشی ئافرەتان لە كوردستان، ڕەزامەندی ڕێكخراوی \"هیومان یوئێن\"" ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆئافرەتان وەرگیراوە كە هاوكاریمان دەكەن، بۆیە دەستەیەكی پێنج كەسی لە كوردستان دەستیان بە داڕشتنی پڕۆژەی ستراتیژییەتی پەرەپێدانی توانای ئافرەتانكرد كە ماوەی ساڵێك و دوومانگ كاتی پێویست بوو.
دوای ئەوە پرۆژەکە لە 23/4ی ئەمساڵ بۆ هەموو وەزارەت و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتییە شارەزاكان و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری نێردراوە بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆیانی لەبارەوە بخەنەڕوو.
زەنگەنە، لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە پڕۆژە ستراتیژییەتەكە سێ بنەمای سەرەكی لەخۆی دەگرێت لەوانەش
1-سوود لە تواناكانی وەربگرێت.
2-هێنانەدی یەكسانی كۆمەڵایەتی
3-بە سیستمكردنی ڕەوشی ئافرەتان لە كوردستان.
جێگەی ئاماژە بۆكردنە، ئەو ڕەشنووسەی پڕۆژە ستراتیژیەی خراوەتە ڕوو، قەبارەكەی 100لاپەرەیە و زیاتر لە 10 بەشی سەرەكی لە خۆی دەگرێت و گفتوگۆكردنیش لەبارەیەوە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت."
